riklam

سەرکەوت زەکی: یەکێتی لەگەڵ سەختی و ئازاری شەنگالییەکاندا مایەوە

ی ن ک 08:23 PM - 2023-11-28
یەکێتی لە  شەنگال PUKMEDIA

یەکێتی لە شەنگال

یەکێتی

رۆژی سێ شەممە وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتی  سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن لەگەڵ ئاراس محمد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا و لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندنی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری  و ژمارەیەک لەئەندامانی مەکتەبی ڕێکخستن سەردانی مەڵبەندی  شنگال ی کرد ولەلایەن  داود جندی لێپرسراوی مەڵبەندو هەڤاڵانی مەڵبەندەوە پێشوازیکران .

 

لەکۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ کادرانی مەڵبەند، سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەکتەبی ڕێکخستن لەوتەیەکدا باسی لەدۆخ و خەڵکی شنگال وئێزدییەکان کرد کە گەورەترین تاوانیان بەرامبەر ئەنجامدرا بەدەستی تیرۆریستانی داعش و زوڵم و زۆری دڕەندانەیان بەرامبەر کرا،  و وتی:" لەو کاتە سەختەدا یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جێی نەهێشتن و لەگەڵ خەم وئازارەکانیاندا بوو، تاسەر لەنوێ ئازادکردنەوەی شنگال" رونیشیکردەوە کە" یەکێتی درێغی نەکردووە هەمیشە خۆی بەخاوەنی ڕاستەقینەی شنگال وئێزدییەکان و هەموو پێکهاتەکانی  دەزانێت".

 

سەرکەوت زەکی ئاماژەی بەگرنگی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراقدا کە چەند گرنگە شنگال وشنگالییەکان نوێنەریان هەبێت لەئەنجومەنی پارێزگای موسڵ  تاخزمەت بەخەڵکەکەی بکات، بۆیە داوای لەهەڤاڵانی یەکێتی وخەڵکی شنگال کرد پشتیوانی لەلیستی (أتحاد أهل نینوی) و کاندیدەکانی لیستی ژمارە( ١٣٤) بکەن تادەنگی زۆر بەدەستبهێنن و یەکێتیی نیشتمانیی پشتیوانی تەواو لەلیستی (١٣٤)دەکات. دواتر هەریەک لە لەتیف نێروەیی  و ئاراس محەمەد ئاغا هیوای سەرکەوتنیان بۆ لیستی ژمارە(١٣٤) لیستی (أتحاد أهل نینوی) خواست و تەئکیدیان لەپشتیوانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردەوە بۆ ئەم لیستە.

 

شێخ داود جندی لێپرسراوی مەڵبەندی نەینەوا بەڵێنیدا پشتیوانی تەواو لە لیستی ژمارە١٣٤ بکەن وزۆرترین دەنگی  بۆ کاندیدەکانی کۆبکەنەوە.

 

هەمان رۆژ وەفدەکەهی یەکێتی سەردانی ناحیەی زومماری سەر بە پارێزگای موسڵی کرد و کۆمیتەی ڕێکخستنی زوممارو بنکەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی  (١٣٤ ) ی بەسەرکردەوە. لەکۆبوونەوەیەکی فراواندا لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری کادرو خەڵکی ناحیەکە کۆبوونەوە.

 

لەوتەیەکدا  سەرکەوت زەکی سڵاوی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەکتەبی سیاسی یەکێتی  پێڕاگەیاندن  و ئاماژەی بەوەدا کە یەکێتی  پشتیوانی تەواوی لیستی ژمارە ١٣٤ی (أتحاد أهل نینوی)یە و وتی:"  موسڵ  و دانیشتوانەکەی گرنگی و کاریگەری خۆی هەیە لای یەکێتی، بۆیە بەهەموو توانای پشتگیری لە لیستی (أتحاد أهل نینوی) دەکات تازۆرترین کورسی پارێزگا مسۆگەر بکات، بۆ ئەوەی دواجار باشترین خزمەتی شاره موسڵ بکات".

 

هاوکات لەتیف نێروەیی و ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامانی سەرکردایەتی هیوایان خواست کادر و دۆست و  ئەندام و هەوادارانی یەکێتی پشتیوانی لەم لیستە و کاندیدەکانی بکەن تابتوانن داهاتووییەکی باشتر بۆ خەڵکی پارێزگای نەینەوا دابین بکەن.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket