riklam

لیستی یەکێتی خەڵکی نەینەوا خزمەتی پێکهاتەکان دەكات

ی ن ک 09:56 PM - 2023-11-27
 سەردانەکەی وەفدەکەی یەکێتی بۆ نەینەوا تایبەت

سەردانەکەی وەفدەکەی یەکێتی بۆ نەینەوا

بەمەبەستی پشتیوانی لەكاندیدەكانی لیستی ژمارە (١٣٤ی اتحاد اهل نینوی) نیوەڕۆی رۆژی27ی11 سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستن لەگەڵ سەیدا لەتیف نێروەیی و حاکم سابیر  ئەندامانی سەرکردایەتی و ژمارەیەك ئەندامانی مەکتەب سەردانی مەڵبەندی نەینەوایان کرد و لەلایەن ئاراس محمد ئاغا لیپرسراوی مەڵبەند و هەڤاڵانی مەڵبەندی نەینەوای ی.ن.ك-ەوە  پێشوازییان لێكرا. 

 

 دواتر لەمەراسیمێكدا بارەگای نوێی لیستی ژمارە(١٣٤) بە بەشداری سەرۆكی لیستی ١٣٤ و ژمارەیەك لەكاندیدەكان كرایەوە، پاشان سەرکەوت زەکی لێپرسراوی مەكتەبی ڕێكخستن سەردانی ژمارەیەك بنكەی بانگەشەی هەڵبژاردنی لیستی (اتحاد اهل نینوی  ١٣٤ ) ی بۆ ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق كرد و لەوتەیەكدا  پشتیوانی بۆ سەرخستنی لیستی (١٣٤) نەینەوای دووپاتكردووە و پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی و مەكتەبی سیاسی پێگەیاندن و رایگەیاند:" کاندیدەکانی لیستی ژمارە ١٣٤ی (اتحاد اهل نینوی) هەمویان لێهاتوو و دڵسۆز و پسپۆرن کە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق دیاریکراون، تاوەکو  خزمەتی خەڵكی موسڵ و نەینەوا بەتەواوی پێکهاتەکانەوە بکەن".

 

وتیشی :" موسڵ  شاری برایەتی وپێكەوەژیانە و مێژووییەكی دێرینی هەیە و یەكێتیش بەوپەری هەستكردن بەبەرپرسیارێتی وئامانجی پێكەوە ژیان  هاوپەیمانی لەگەڵ  حزبی رەفعەی وەتەنی كرد بەناوی (اتحاد اهل نینوی) كە ئامانجی خزمەتكردنی شارەكەیە". 

لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستن تەئكیدیشكردەوە هەمیشە یەكێتی درێژەپێدەری ڕێبازی سەرۆك مام جەلالە بۆ پێكەوەژیان و برایەتی نێوان هەموو پێكهاتەكانی شارەكە.

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket