سەرۆک بافڵ: هەوڵەكانتان لەپێناو چاكەی گشتیدا بێت
کوردستان 07:16 PM - 2023-11-26کۆبوونەوەی سەرۆکی یەکێتی لەگەڵ لێپرسراوانی نوێی مەڵبەندەکانی سلێمانی و گەرمیان و شارەزوور
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە
دەباشان لەگەڵ زیاد شەهید جەبار، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی سلێمانی و سالار مەحمود،
لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی گەرمیان و عومەری حاجی ئەحمەد، لێپرسراوی نوێی مەڵبەندی
شارەزوور کۆبووەوە.
لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی وێڕای پیرۆزبایی و
دەربڕینی هەموو پشتیوانییەك، هیواشی خواست بە ئەوپەڕی دڵسۆزییەوە خزمەتی خەڵك بكەن
و هەموو هەوڵەكانیان لەپێناو چاكەی گشتیدا بێت.
لەدرێژەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆك بافڵ بەگرنگییەوە باسی رۆڵ و پێگەی
سلێمانی، گەرمیان و شارەزووری كرد بۆ یەكێتی و رایگەیاند، مێژووی گەش و درەوشاوەی
یەكێتی پەیوەستە بە دڵسۆزی و خۆڕاگریی خەڵكی خۆشەویستی ئەو ناوچانەوە، بۆیە
پێویستە لەمەودوا بە میكانیزمێكی نوێ و گونجاوترەوە خزمەتی ئەو سنوورانە بكرێت و
هەوڵەكان بارتەقای خەبات و قوربانیدانی خەڵكە تێكۆشەرەكەی بێت.
سەرۆك بافڵ وتیشی، هەموو دەسەڵاتەكانی خزمەتكردن و بەدەمەوەچوونی
داوا رەواكانی هاوڵاتیانتان هەیە، ئەركی ئێوەیە جێبەجێكاری ئەركەكانیان بن و
لەئاست ئەو بەرپرسیارێتییە گەورەیەدا بن.
لەبەرامبەردا لێپرسراوانی مەڵبەندەكانی سلێمانی، گەرمیان و شارەزوور
سوپاسی پشتیوانییەكانی سەرۆك بافڵیان كرد و دووپاتیانكردەوە، وەك هەمیشە و بە
رۆحێكی بەرپرسیارانەوە لەخزمەتی خەڵك و سیاسەتی نوێی یەكێتیدا دەبن كە خۆی لە
خزمەتكردنی زیاتری خەڵك و دەستبەركردنی ژیانێكی شایستەدا دەبینێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
ژمارهو ناوی كاندیدانی یهكێتی بۆ ههڵبژاردنی پهرلهمانی كوردستان
12:50 PM - 2024-09-25 -
نوێنەرایەتییەک بۆ بنەماڵەی شەهیدانی ئیدارەی راپەڕین دروست دەکرێت
04:19 PM - 2024-10-07 -
فەرمانی بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ ئیمزا کرا
02:32 PM - 2024-10-07 -
شەش سەندیکا و کۆمەڵە 'هەژماری من_مەسرور' رەتدەکەنەوە
02:28 PM - 2024-10-07
ئەمانەش ببینە
کوردستان 03:10 PM - 2024-10-07 سهرۆكی فراكسیۆنی یهكێتی: وهك جێگرهوهی ههژماری من ههوڵی كردنهوهی بانكه فیدراڵییهكان دهدهین
لیستی ١٢٩ هێزی کۆتایی پێهێنانە، ئەوانی دیکە هێزی پۆستەر دڕاندن
01:52 PM - 2024-10-07
وتەبێژی لیستی ١٢٩: یەکێتی بەڕەسمی هەژماری من رەتدەکاتەوە
12:37 PM - 2024-10-07
یەکێتی ناهێڵێت غاز بەدەردی نەوت بچێت
09:21 AM - 2024-10-07
سەرۆك بافڵ دەبێتە هاوسەرۆكی هاوپەیمانی پێشكەوتنخوازی 119 حزبی جیهانی
09:43 PM - 2024-10-06
زۆرترین خوێنراو
-
شێخ جەعفەر لەشارەزوور پەردە لەسەر وێنەی سەرۆكی یەكێتی لادەدات
ی ن ک 08:28 PM - 2024-10-06 -
رەفعەت عەبدوڵڵا: یەكێتی خەباتی راستكردنەوەی حوكمڕانی دەكات
ی ن ک 08:19 PM - 2024-10-06 -
قوباد تاڵەبانی : سەردەمی بەکارهێنانی دەنگی مردو بۆ لایەنێک بەسەرچوو
ی ن ک 08:07 PM - 2024-10-06 -
شێخ جهعفهر: بۆ راستكردنهوهی رێڕهوی حكومهت دهبێت دهنگ بهیهكێتی بدهین
ی ن ک 06:50 PM - 2024-10-06 -
لیستی پارتی و 7 كاندیدی سزادەدرێن
کوردستان 06:37 PM - 2024-10-06 -
مووچهخۆران ههژماری من رهتدهكهنهوهو پشتیوانی ههڵوێستهكهی سهرۆك بافڵ دهكهن
کوردستان 06:11 PM - 2024-10-06 -
سەركەوتن بۆ لووتكەیەكی دیكە
بیروڕا 04:56 PM - 2024-10-06 -
یەكێتی مامۆستایان: تەنها تەوتین كۆتایی بەكێشەی موچە دەهێنێت
کوردستان 03:26 PM - 2024-10-06