riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی کەرکوک دەکاتەوە بە شاری پێکەوەژیان

کوردستان 07:43 PM - 2023-11-25
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و هەڤاڵانی یەکێتی PUKMEDIA

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ و هەڤاڵانی یەکێتی

یەکێتی

نیوەڕۆی رۆژی شەممە ٢٥/١١/٢٠٢٣ لە بناری بانی مەقان شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بە ئامادەبوونی رەوەندی مەلا مەحمود لێپرسراوی مەڵبەندی کەرکوک، سیروان کوێخا نەجم، رەمک رەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ و مەلا شێخە و ژمارەیەک لە کاندیدان لەگەڵ خزمانی عەشیرەتی زەنگەنەو گوندی خاڵدان کۆبووەوە.

لەوتەیەکیدا شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ باسی لە گرنگی ئەم هەڵبژاردنە کردو وتی: "بەشداریکردن لە دەنگدانی شەرەفێکی گەورەیەو کەرکوکییەکان ئەمجارە بە دەنگدان ناسنامەی کوردستانیبوون بە کەرکوک دەبەخشنەوەو کۆتایی بە حوکمی تاکڕەوی و خۆسەپێنی دەهێنن" .

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ وتیشی:"وەک چۆن لە قۆناغە جیاوازەکاندا پێشمەرگەکانی یەکێتی بەوپەڕی شانازییەوە بە خوێن بەرگرییان لە کەرکوک کردووە، ئەمجارە دەنگی هەر کوردێک بارتەقای خەباتی پێشمەرگانە بۆ گەلەکەمان گرنگە"، بۆیە" هەموومان لێرەین تا بەیەکەوە بەشداربین لە هاندانی خوشک و براکانمان بۆ دەنگدان بە هاوپەیمانی کەرکوک هێزو ئیرادەمانەو کاندیدانی لیستی ١٤٢".

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ رایدەگەیەنێت:" وەک یەکێتیی ئامانجمانە  کەرکوک بکەینەوە شاری پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتەو نەتەوە جیاوازەکان".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket