riklam

وتەبێژی یەکێتی: کۆبونەوەکانمان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانە

کوردستان 07:32 PM - 2023-11-25
وتەبێژی یەکێتی PUKMEDIA

وتەبێژی یەکێتی

یەکێتی سەرۆک بافڵ

پاش کۆبونەوەی ئەمڕۆی وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی، لەگەڵ هەریەک لە بزوتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی دادگەری و یەگرتووی ئیسلامی، لەو بارەیەوە سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: "بەپێی راسپاردەی کۆنگرەی پێنجی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەستاوین بە یەکخستنەوەی ناوماڵی کورد و هەنگاومان ناوە بۆ کۆبونەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان".

 

"لەکۆبونەوەکاندا باسمان لەوە کردووە هەموو توانای خۆمان بەکاربهێنین بۆ چارەسەرکردنی کێشەیی مووچەو قوتی هاوڵاتییان، بەتایبەت مامۆستایان کە ئێستا لە مانگرتندان و بەهۆیەوە خوێندنی خوێندکاران دوادەکەوێت، کەئەوانیش هەقی خۆیانە و بۆ بژێوی ژیان پێویستە هەقیان پێبدرێت"، سەعدی پیرە وای وت.

 

وتەبێژی یەکێتی ئەوەشی وت: "لەکۆبونەوە باسمان لە هەڵبژاردن کردووە کە پێویستە لەکاتی خۆیدا بکرێت و هاوکات دەسەڵاتەکان دەستاودەستیان پێبکرێت. ئەوەش باسکراوە کەپێویستە قەوارەی هەرێم بپارێزین و نارێکی و هەبوونی کیشە لەنێوماڵی کورد، کاریگەری لەسەر عیراقیش دەبێت، هاوکات باس لەوەشكراوە کە لەهەرێم هەوڵی پاراستنی ئەمن و ئاسایشی خەڵکەکەی خۆمان بدەین".

 

ئەوەشی وت: "لەگەڵ هەرسێ لایەنی گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو لەسەر ئەو خاڵانەی گفتوگۆمان کردووە یەک دەنگ بوین و کۆبونەوەکان ئەنجامی باشیان دەبێت و کۆبونەوەکانیش لەئەنجامی نەبونی یەکڕیزی بووە".

 

سەعدی پیرە وتیشی: "وەک یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان هەموو کات بۆ هەڵبژاردن ئامادەین و دەمانەوێت هەڵبژاردنێکی بێگەرد و پاک بەرێوە بچێت و دواتریش دەمانەوێت هەڵبژاردنی داهاتوو لەکاتی خۆیدا بکرێت".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket