riklam

یه‌كێتی و یه‌كگرتوو: بارودۆخه‌كه‌ یه‌كخستنی ناوماڵی كوردی ده‌وێت

کوردستان 05:14 PM - 2023-11-25
وەفدی باڵای یەکێتی و یەکگرتوو فۆتۆ/ دەرباز ستار

وەفدی باڵای یەکێتی و یەکگرتوو

یەکێتی سەرۆک بافڵ

لە چوارچێوەی راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەمڕۆ شەممە 25-11-2023، وەفدێکی باڵای یەکێتی بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد و دوای کۆبوونەوەکەش لە راگەیەندراوێکی هاوبەشدا هەردوولا جەخت لە یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد و خۆ ئامادەكردن بۆ ئەگەر و پێشهاتەكان كراو جەختیش لە بەردەوامی دیالۆگی  نیشتمانیی و بەرپرسیارانە كرایەوە بەبەشداری  سەرجەم لایەنە سیاسییەكان.

هاوکات هەردوولا جەختیان لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی یەكێتی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و فراوانكردنی هاریكارییەكان لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان کردەوە.

دەقی راگەیەندراوەکە....

راگەیەندراوی كۆبوونەوەی هاوبەشی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان


ئەمڕۆ شەممە ٢٥ ی ١١ ی ٢٠٢٣ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سەرۆكایەتی  وەفدێكی باڵای یەكێتی سەردانی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانی كرد  و لەلایەن مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی و وەفدێكی باڵای یەكگرتووەوە پێشوازی لێكرا .

لە كۆبوونەوەیەكدا تاوتوێی دوا گۆڕانكارییە سیاسییەكان، یەكخستنەوەی نێوماڵی كورد ، خۆ ئامادەكردن بۆ ئەگەر و پێشهاتەكان كراو جەخت لە بەردەوامی دیالۆگی  نیشتمانیی و بەرپرسیارانە كرایەوە بەبەشداری  سەرجەم لایەنە سیاسییەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان  لەناوخۆی هەرێم و عیراق بەشێوەیەك ژیان و گوزەرانی خەڵك پارێزراوبێت و هەوڵەكانیش بە ئاڕاستەی چارەسەركردنی كێشە داراییەكان بەتایبەت دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم بخرێنەگەڕ .

هەر لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا بە پەرۆشەوە هاوڕابوون كە دۆخی هەستیاری ناوچەكە وادەخوازێت نێوماڵی كورد یەكبخرێتەوەو  یەكڕیزی بپارێزرێت و كێشەو كەموكوڕییەكانی بەردەم پرسی حكومڕانی چارەسەر بكرێن و ستراتیژی سیاسی حزبەكانیش بخرێتە خزمەت گشتی  و ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەكات و ساتی خۆیدا بەجۆرێك ببێتە مایەی سەقامگیری زیاتر لەهەرێم و بەهێزتركردنی قەوارەی هەرێم .

هەر لە كۆبوونەوەكەدا تەئكیدكرایەوە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی یەكێتی و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و   فراوانكردنی هاریكارییەكان لەچوارچێوەی پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵك .

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket