riklam

بەوێنە.. وەفدێکی باڵای یەکێتی سەردانی یەکگرتووی ئیسلامی دەکات

کوردستان 04:30 PM - 2023-11-25
وەفدی یەکێتی و یەکگرتوو فۆتۆ/ دەرباز ستار

وەفدی یەکێتی و یەکگرتوو

یەکێتی سەرۆک بافڵ

کەمێک پێش ئێستا وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بارەگای یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لە سلێمانی و لەلایەن مامۆستا سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی و وەفدی یاوەری پێشوازییان لێکرا .

سەردانەکەی وەفدی باڵای یەکێتی بۆلای کۆمەڵی دادگەری لەچوارچێوەی راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندایە کە ئامانج لێی یەکڕی و تەبایی نێو ماڵی کوردە و هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێیە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لەگەڵ لایەنەکان لەپێناو خزمەتی زیاتری خەڵک و یەکدەنگی و کۆدەنگی کورد لەسەر پرسە نیشتمانییەکان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket