riklam

یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری کۆبوونەوە

کوردستان 02:48 PM - 2023-11-25
وەفدی یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری فۆتۆ/ دەرباز ستار

وەفدی یەکێتی و کۆمەڵی دادگەری

یەکێتی سەرۆک بافڵ

کەمێک پێش ئێستا وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان گەیشتە بارەگای ئەنجومەنی سیاسی کۆمەڵی دادگەری کوردستان لە سلێمانی و لەلایەن مامۆستا عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری و وەفدی یاوەری پێشوازییان لێکرا .

سەردانەکەی وەفدی باڵای یەکێتی بۆلای کۆمەڵی دادگەری لەچوارچێوەی راسپاردەکانی پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندایە کە ئامانج لێی یەکڕی و تەبایی نێو ماڵی کوردە و هەڵدانەوەی پەڕەیەکی نوێیە لەلایەن یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لەگەڵ لایەنەکان لەپێناو خزمەتی زیاتری خەڵک و یەکدەنگی و کۆدەنگی کورد لەسەر پرسە نیشتمانییەکان.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket