riklam

وەفدە باڵاکەی یەکێتی گەیشتە مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان

کوردستان 10:09 AM - 2023-11-25
لۆگۆی یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتی، گۆڕان، کۆمەڵ، یەکگرتوو

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 25-11-2023، وه‌فدێكی باڵای یه‌كێتی به‌سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گەیشتە مەکۆی بزوتنەوەی گۆڕان و دوای پێشوازی کۆبوونەوەی هەردوولا دەستپێدەکات و بڕیاریشە وەفدەکە سەردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی بکەن.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ره‌سمی به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگه‌یاند: "وه‌فده‌كه‌ی یه‌كێتی سه‌ره‌تا سه‌عات 11 ی پێشنیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕ‌ان كۆده‌بێته‌وه‌و دواتر سه‌عات 2 ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی و سه‌عات 4ی پاشنیوه‌ڕۆ له‌گه‌ڵ یه‌كگرتووی ئیسلامی له‌ سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌".

ئه‌و سه‌رچاوه‌ ره‌سمییه‌ راشیگه‌یاند: "وه‌فده‌ باڵاكه‌ی یه‌كێتی به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و وه‌فدی یاوه‌ری ده‌چنه‌ لای لایه‌نه‌كان كه‌ پێكدێن له‌ د. خه‌سره‌و گوڵ نوێنه‌ری سه‌رۆكی یه‌كێتی بۆ مەکتەبی سیاسی و هه‌رسێ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی و ئه‌نجومه‌نی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكان و ئه‌نجومه‌نی پشتیوانی، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا،  ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری، عیماد ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتی و سالار سه‌رحه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی".

لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا بڕیاردرا کە یەکێتی زنجیرەیەک کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکان ئەنجام بدات، لەو چوارچێوەیەشدا رۆژی 7-11-2023، وەفدی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پیرمام لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان کۆبووەوە و دوای کۆبوونەوەکەش راگەیەندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە کە ئاماژەبەودرابوو لە کۆبوونەوەکەدا هەردوولا هاوڕابوون لەسەر بەهێزکردنى خاڵە هاوبەشەکان و چارەسەرکردنى گیر و گرفتەکان بە ئاڕاستەى بەرژەوەندییە نەتەوەیى و نیشتیمانییەکانى کوردستان، لەوچوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ وەفدێکی باڵای یەکێتی لە سلێمانی بە جیا لەگەڵ گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو کۆدەبێتەوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket