riklam

یەكێتی لەگەڵ گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی و كۆمەڵی دادگەریی كۆدەبێتەوە

کوردستان 10:16 PM - 2023-11-24
لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمەڵی دادگەریی  PUKMEDIA

لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بزوتنەوەی گۆڕان، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، كۆمەڵی دادگەریی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

سبەینێ وەفدێكی باڵای یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەسەرۆكایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی لەگەڵ ھەریەك لە بزوتنەوەی گۆڕان و یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و كۆمەڵی دادگەریی كۆدەبێتەوە.

سەرچاوەیەكی رەسمی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "وەفدەكەی یەكێتی سەرەتا لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان كۆدەبێتەوە و دواتر لەگەڵ ھەریەكە لە كۆمەڵی دادگەریی و یەكگرتووی ئیسلامی كۆدەبێتەوە".

ئەو سەرچاوە رەسمییە راشیگەیاند: "ئەندامانی وەفدی یەكێتی پێكدێن لە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، د. خەسرەو گوڵ نوێنەری سەرۆكی یەكێتی بۆ مەکتەبی سیاسی و هەرسێ ئەنجومەنی سەركردایەتی و ئەنجومەنی بەرژەوەندییە باڵاكانی یەكێتی و ئەنجومەنی پشتیوانی، رەفعەت عەبدوڵڵا،  دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، شاڵاو عەلی عەسكەری، عیماد ئەحمەد ئەندامانی مەكتەبی سیاسی، سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی و سالار سەرحەد ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket