riklam

سزای زیندانی بۆ برایەكی شاسوار عەبدلواحید دەرچوو

کوردستان 02:44 PM - 2023-11-24
نزار عەبدولواحید PUKMEDIA

نزار عەبدولواحید

بە تۆمەتی تەزویركردنی چەكی بانك و بردنی پارەی خەڵك، دادگای تێهەڵچونەوەی بەغدا لە ناوچەی رەسافە، سزای چوار ساڵ زیندانی كردنی بۆ نزار عەبدولواحید برای شاسوار عەبدولواحید دەركرد.

دادگای تێهەڵچونەوەی بەغدا لە ناوچەی رەسافە، رۆژی 19-11-2023، لە دانیشتنێكدا سزای چوار ساڵ زیندانی بۆ نزار عەبدلواحید قادر برای شاسوار عەبدلواحید سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و سروە عەبدولواحیدی سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا دەركرد.

سزاكەی بریتییە لە دوو سزای یەك بەدوای یەك، هەریەكەیان بۆ ماوەی دوو ساڵ بە تاوانی تەزویر كردن و بەكارهێنانی چەكی بانكی بێ رەسید و بەپێی بڕگەی یەكی ماددەی  459  سزاكەی بەسەردا سەپێندراوە.

سزادانی نزار عەبدولواحید لەسەر سكاڵای چەند هاووڵاتییەكە كە بەشداریان لە پڕۆژەیەكی نیشتەجێبوون لە بەغدا كردووە و پارەیەكی زۆریان لێ وەرگیراوە، دواتر پڕۆژەكە فرۆشراوەتەوە و لەبری یەكەی نیشتەجێبوون چەكی بانكی بێ رەسیدیان پێ دراوە.

نزار عەبدلواحید چوار فەرمانی دەستگیركردنی بۆ دەرچووە و لەبەغدا هەڵهاتووە، هەربۆیە بەغیابی سزای زیندانی بۆ دەرچووە.

نزار عەبدولواحید پێشتر لە بەغدا سەرپەرشتی كۆمپانیاو پڕۆژەكانی شاسواری برای دەكرد، پاش تۆماركردنی چەند سكاڵایەك لەسەری لەبەغدا هەڵهات و شوێنی نیشتەجێبوونی نادیارە.

پێشتریش PUKMEDIA راپۆرتێكی لەبارەی كارە نایاساییەكانی نزار عەبدولواحید لە بەغدا بڵاوكردووەتەوە، بۆ زانیاری زیاتر كلیك لەم لینكە بكە:

شاسوار لەڕێی براكەیەوە لە بەغدا كاری نایاسایی دەكات

PUKMEDIA

دەقی بڕیارەكەی دادگای تێهەڵچونەوەی بەغدا لە ناوچەی رەسافە:



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket