riklam

سەرۆک بافڵ: کەسوکاری شەهیدانمان خاوەنی راستەقینەی یەکێتین

کوردستان 01:31 PM - 2023-11-21
ئاڵای کوردستان نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

ئاڵای کوردستان

سەرۆک بافڵ

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ بەرزڕاگرتنی رۆژی شەهیدان پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند:"ئێمە خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین، بەئەمەكی و خۆڕاگریی كەسوكاری شەهیدانمان لەبیرنەكردووە و خۆمان بە قەرزاری هەموو ئەو رۆژانە دەزانین كە سەرباری رژانی خوێنی رۆڵەكانیان، یەكێتییان لە دڵیاندا هەڵگرت، ئەوان خاوەنی راستەقینەی یەكێتین و ئێمەش خزمەتكاریان".

 

دەقی پەیامەکە:

 

ئەمڕۆ بە خۆشەویستی و وەفاداریی هەمیشەییمانەوە یادی شەهیدانی یەكێتی دەكەینەوە و دروود و سڵاو بۆ دڵسۆزی و خۆڕاگری كەسوكارە سەربەرزەكانیان دەنێرین.

‌‎یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەمیشە سیمبولی خەبات و تێكۆشان بووە لەپێناو كوردستان و هەرواش دەمێنێتەوە، مێژووەكەمان هێندە زێڕین و درەوشاوەیە، كە هەموو رۆژەكانی ساڵ رۆژی تێكۆشان، فیداكاری و شەهیدبەخشینە لەپێناو خاكەكەمان و هەڵدانەوەی هەر لاپەڕەیەكی رابردوو،سەروەرییەكی حزبی شەهیدانی تێدا تۆماركراوە.

‌‎ئێمە خوێنی شەهیدانمان لەیادنەكردووە و لەگەڵ هەر ناوهێنانێكییاندا دەست لەسەر دڵ دادەنێین، بەئەمەكی و خۆڕاگریی كەسوكاری شەهیدانمان لەبیرنەكردووە و خۆمان بە قەرزاری هەموو ئەو رۆژانە دەزانین كە سەرباری رژانی خوێنی رۆڵەكانیان، یەكێتییان لە دڵیاندا هەڵگرت، ئەوان خاوەنی راستەقینەی یەكێتین و ئێمەش خزمەتكاریان.

‌‎سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدان و سەرفرازی بۆ كەسوكارە سەربەرزەكەیان

‌‎بافڵ جەلال تاڵەبانی 
‌‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket