riklam

رۆژنامه‌نوسێكی سلێمانی له‌نیۆرك خه‌ڵات ده‌كرێت و چالاكوانێكیش له‌هه‌ولێر ده‌ستگیرده‌كرێت

کوردستان 12:33 PM - 2023-11-18
عەلی رەئوف، نیاز عەبدوڵڵا PUKMEDIA

عەلی رەئوف، نیاز عەبدوڵڵا

رۆژنامه‌نوسێكی سلێمانی له‌ نیویۆرك له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان CPJ، خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی ئازادی رۆژنامه‌وانی پێ به‌خشرا، هاوكات له‌شاری هه‌ولێر چالاكوان و نوێنه‌ری گشتی وانه‌ببێژانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه‌ ده‌ستگیركرا.

رۆژی ١٦ی نۆڤه‌مبه‌ر له‌ شاری نیویۆرك له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی پاراستنی رۆژنامه‌نووسان  CPJ، خه‌ڵاتی نێوده‌وڵه‌تی ئازادی رۆژنامه‌وانی به‌ نیاز عه‌بدوڵڵا به‌خشرا.

له‌و باره‌یه‌شه‌وه‌ رۆژنامه‌نوس نیاز عه‌بدوڵڵا له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی له‌فه‌یسبوك نوسیویه‌تی: "خه‌ڵاته‌كه‌م پێشكه‌شكرد به‌ چوار سیمبولی ئازادیخوازی كوردستان، كه‌ بریتین له‌: زیندانیانی بادینان، ژینا ئه‌مینی، سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش و مه‌زڵوم عه‌بدی."

ده‌شڵێت:"سه‌ختی و ئاڵنگارییه‌كانی به‌رده‌م كاری رۆژنامه‌وانی هه‌رچه‌ند زۆریش بن، ده‌كرێت وه‌ربگێردڕ‌ێن بۆ ئازایه‌تی و به‌رده‌وامی كاری زیاتر، بۆیه‌ هه‌موو كۆڵنه‌دان و تێكۆشانێكی به‌رده‌وام له‌پێناو پاراستنی ئازادی رۆژنامه‌وانی و بنه‌ماكانی دیموكراسی، به‌رهه‌مدار ده‌بێت و ده‌كرێت ببێته‌ هۆی دروستكردنی گۆڕ‌انكاری".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 18-11-2023، مامۆستا عەلی رەئوف چالاكوان و نوێنه‌ری گشتی وانه‌بێژانی هه‌رێمی كوردستان كه‌ بۆ داواكردنی مافی مامۆستایان ده‌یویست بچێته‌ هه‌ولێر و سبه‌ی وه‌ك سه‌رجه‌م شاره‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستان بۆ مافه‌كانیان كه‌ داواكردنی مووچه‌یه‌ خۆپیشاندان ئه‌نجامبده‌ن، له‌لایه‌ن ئاسایشی پارتییه‌وه‌ له‌بازگه‌ی كه‌ڵه‌ك ده‌ستگیركرا.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket