riklam

سەرۆک بافڵ رۆڵی نەتەوەیەکگرتووەکان لە پێکەوەژیان بەرزدەنرخێنێت

کوردستان 06:44 PM - 2023-11-17
کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ ڤۆلکە پێرسیس  نوسینگەی رۆژنامەوانی بافڵ جەلال تاڵەبانی

کۆبوونەوەی سەرۆک بافڵ لەگەڵ ڤۆلکە پێرسیس

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ڤۆلکە پێرسیس، سەرۆکی تیمی سەربەخۆی پێداچوونەوە بە ستراتیژی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاوکاریی عیراق (یۆنامی).

لەدیدارێکدا کە د. دارا خەیلانی، لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییەکانی دەرەوە ئامادەبوو، گرنگیی کاروبارەکانی یۆنامی لە عیراق و هەرێم و برەودان بە هەماهەنگییەکان لەپێناو پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری لە وڵاتدا گفتوگۆی لەبارەوەکرا.

لەدرێژەی دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ رۆڵی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە نزیککردنەوەی بیروڕای لایەنە سیاسییەکان لە عیراق و هەرێم بەرزنرخاند و جەختی لە بەردەوامیی هاریکارییەکان کردەوە لەپێناو قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket