riklam

سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی ۷۰: هێزی پێشمەرگە بەهێزتر دەكرێت

ی ن ک 09:31 PM - 2023-11-15
لیوا روكن عومەر ساڵح حەسەن سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی ۷۰ PUKMEDIA

لیوا روكن عومەر ساڵح حەسەن سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی ۷۰

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

رۆژی ۱٥ی۱۱ی ۲۰۲۳، لیوا روكن عومەر ساڵح حەسەن سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی ۷۰ بەیاوەری ژمارەیەك لە ئەفسەری پلە باڵای هێزەكانی ۷۰ لیوای ٧١٢ی تایبەتیان بەسەر كردەوە و لە لایەن فەرماندەی لیوای ٧١٢ تایبەت و ئەفسەرانی لیوا پێشوازیان لێكرا و  سریەی مغاویری لیوای ۷۱۲ تایبەت نمایشێكی سەربازیان پێشكەش بە سەرۆكی دەستەی ئەركانی هێزەكانی ۷۰ و وەفدی یاوەری كرد، كە تیایدا تەكنیكی نوێی مەشق و راهێنانی سەربازییان بەشێوەیەكی نوێی و ئەكادیمی تیایدا بەرجەستە كردبوو.

 سەرۆكی دەستی ئەركانی هێزەكانی ۷۰  دەستخۆشی  لە فەرماندە و ئەفسەرانی لیوای ۷۱۲ تایبەت كرد بۆ  بەجێگەیاندنی ئەرك و كارەكانیان، لەهەمان كاتدا تیشكی خستە سەر بەرنامە و پلانی نوێی هێزەكانی ۷۰ كە ئامانج لێی زیاتر پێشخستن و بەهێزكردنی ریزەكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستانە، بۆ ئەو مەبەستەش فەرماندە و ئەفسەران و پێشمەرگەكانی لیوای ۷۱۲ تایبەتی راسپارد كە بەردەوام لە ئامادەباشیابن بۆ هەر ئەرك و فەرمانێكی نوێ كە پێیان بسپێردرێت.

لای خۆیانەوە فەرماندە و ئەفسەر و پێشمەرگەكانی لیوای ۷۱۲، دووپاتیان كردەوە كە ئەوان بەردەوام لە ئامادەباشیان بۆ جێبەجێكردنی هەر ئەرك و فەرمانێك كە پێیان بسپێردێرت.

PUKMEDIA


Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket