riklam

سەعدی پیرە: پەیوەندییەکانی هەرێم و ژاپۆن پتەوتربکرێن

ی ن ک 03:12 PM - 2023-11-15
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی و ئاراكاوا میكیهیرۆ ‌كونسڵی گشتی ژاپۆن  PUKMEDIA

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی و ئاراكاوا میكیهیرۆ ‌كونسڵی گشتی ژاپۆن

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە ١٥/١١/٢٠٢٣ سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لەشاری ھەولێر پێشوازی لە ئاراكاوا میكیهیرۆ ‌كونسڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان كرد.

‎لە دیدارێكی نێوان ھەردوولادا،  سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌، تیشكی خستە‌ سە‌ر رۆڵ گرنگی ژاپۆن  لە‌ جیھان و ناوچە‌كە‌، ھیواشی خواست ئاستی پە‌یوە‌ندیە‌كانی نێوان ھە‌رێم و ژاپۆن لە‌ سێكتە‌رە‌ جیاوازە‌كاندا پتە‌وتر بكرێت و پێشكە‌وتنی باشتر و زۆرتر بە‌خۆیە‌وە‌ ببینێت.

‎هاوكات ستایشی ئاژانسەكانی سەربە حكومەتی ژاپۆن-ی كرد لە هاوكاری و هەماهەنگی كردن لەگەل دامودەزگاكانی هەرێمی كوردستان بەتایبەتی ئاژانسی جایكا كە رۆڵێكی بەرچاویان هەیە لە گەشەپێدانی بوارە جیاوازەكانی كارگێری بەرزكردنەوەی ئاستی توانا مرۆییەكانی كارمەندانی حكومەتی هەرێمی كوردستان. 

‎ھە‌رلە‌و دیدارە‌دا، بارودۆخی سیاسی ناوچەكە بەگشتی و عیراق و ھەرێمی كوردستان بەتایبەتی تاوتوێكران.

‎ سە‌عدی ئە‌حمە‌د پیرە‌، ئاماژە‌ی بە‌ دوایین پێشھاتە‌كانی گۆرە‌پانی سیاسی عیراق و ناوچە‌كە‌ كرد. 

‎ ئاراكاوا میكیهیرۆ ‌كونسڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان  خۆشحاڵی خۆی بە‌و پێشكە‌وتنانە‌ دە‌ربڕی كە‌ لە‌ ھەرێمی كوردستان ھە‌یە‌، بە‌ بە‌راورد لە‌گە‌ڵ ناوچە‌كانی تری عیراق، ھاوكات ئاماژە‌ی بە‌ روڵ و سە‌نگی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد لە‌سە‌ر ئاستی ھە‌رێم و عیراق و ناوچە‌كە‌ ھێزێكی سیاسی خاوە‌ن پێگە‌ و مێژوویە‌كی پڕ لە‌ سە‌روە‌رییە، هەروەها بە ئەنجامدانی كۆبوونەوەی هەردوو مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان خۆشحاڵ بوو.


‎ ‌ كونسڵی گشتی ژاپۆن، تە‌ئكیدی كردە‌وە‌ كە‌ ژاپۆن ‌خوازیاری سە‌قامگیری سیاسی و گە‌شە‌سە‌ندنی ئابووری و پێشكە‌وتنی زیاترە‌ لە‌ عیراق بە‌ گشتی و ھە‌رێمی كوردستان بە‌تایبە‌تی، وتیشی: "ئامادە‌ی ھە‌موو ھە‌ماھە‌نگییە‌كی سیاسی و ئابوورین و كۆمپانیاكانی ژاپۆن خاوە‌ن ئە‌زموونێكی زۆرن لە‌سە‌رجە‌م بوارە‌كاندا".

‎لە كۆتایی دیدارەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە لۆگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی پێشكەش بە ئاراكاوا میكیهیرۆ ‌كونسڵی گشتی ژاپۆن لە هەرێمی كوردستان كرد.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket