riklam

نێروه‌یی: به‌شداری یه‌كێتی له‌ئیداره‌ی نه‌ینه‌وا كێشه‌كانی شه‌نگال چاره‌سه‌ر ده‌كات

کوردستان 01:48 PM - 2023-11-15
لەتیف نێروەیی PUKMEDIA

لەتیف نێروەیی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت،"دوای تێپه‌ڕ‌بوونی زیاتر له‌ نۆ ساڵ به‌سه‌ر په‌لاماری تیرۆرستانی داعش و جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان، هێشتا زیاتر له‌ 160 هه‌زار هاووڵاتی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ له‌ كه‌مپی ئاواره‌كاندان له‌ هه‌رێمی كوردستان و ده‌رفه‌تیان بۆ نه‌ره‌خساوه‌ بگه‌ڕ‌ێنه‌وه‌ زێدی خۆیان، تاكه‌ چاره‌سه‌ریش بۆ دۆخی شه‌نگال به‌شداریكردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ له‌ ئیداره‌ خۆجێیه‌كه‌ی نه‌ینه‌وا و شه‌نگال".

زیاتر له‌ 160 هه‌زار هاووڵاتی شه‌نگال تائێستاش نه‌گه‌ڕ‌اونه‌ته‌وه‌ زێدی خۆیان

له‌تیف نێروه‌یی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ وتارێكدا كه‌ له‌ به‌شی بیروڕ‌ای PUKMEDIA بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت: "له‌ دوای تێپه‌ڕ‌بوونی زیاتر له‌ نۆ ساڵ به‌سه‌ر په‌لاماری تیرۆرستانی داعش و جینۆسایدكردنی ئێزدییه‌كان، هێشتا زیاتر له‌ 160 هه‌زار هاووڵاتی ده‌ڤه‌ری شه‌نگال له‌كه‌مپی ئاواره‌كانن له‌پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له‌ پارێزگای دهۆك ژیان به‌سه‌رده‌به‌ن و به‌هۆی كۆمه‌ڵێك له‌مپه‌ر و به‌ربه‌سته‌وه‌ ده‌رفه‌تیان بۆ نه‌ڕه‌خساوه‌ بگه‌ڕ‌ێنه‌وه‌ زێدی خۆیان".

"هێشتا قائیمقامییه‌تی شه‌نگال له‌ ته‌نیشت شاری دهۆكه‌ و هه‌ر هاووڵاتییه‌كی قه‌زای شه‌نگال كه‌ بۆ مامه‌ڵه‌یه‌كی ره‌سمی پێویستی ئیمزایه‌كی قائیمقام هه‌بێت، پێویسته‌ بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات به‌ ئۆتۆمبێل رێگا ببڕ‌ێت و له‌ ١٢ بازگه‌ تێپه‌ڕ‌ێت تا ده‌گاته‌ قائیمقامییه‌تی شه‌نگال له‌ (دومیز - فایده‌) له‌ته‌نیشت شاری دهۆك، بۆ گه‌ڕ‌انه‌وه‌ش هه‌مان سیناریۆ دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌"، له‌تیف نێروه‌یی واده‌ڵێت.

به‌شداریكردنی یه‌كێتی له‌ ئیداره‌ خۆجێییه‌كه‌ی نه‌ینه‌وا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌كات 

لەتیف نێروەیی ده‌شڵێت: "هێشتا خه‌می شه‌نگالییه‌كان به‌رده‌وامه‌، چونكه‌ له‌دوای تێپه‌ڕ‌بوونی نۆ ساڵ به‌سه‌ر جینۆسایده‌كه‌دا، شه‌نگالیه‌كان به‌رده‌وام به‌ده‌ست نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بێكاری و جیاكاری و وێرانكاریییه‌كانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن"، وتیشی: "هۆكاری به‌رده‌وامبوونی هه‌موو ئه‌م خه‌مانه‌ بۆ سیستمی ناڕ‌ه‌وای ئیداره‌ی قه‌زاكه‌ و ئیداره‌ خۆجێیه‌كه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌گه‌ڕ‌ێته‌وه‌ و تاكه‌ چاره‌سه‌ریش بۆ دۆخی شه‌نگال به‌شداریكردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌ له‌ ئیداره‌ خۆجێیه‌كه‌ی نه‌ینه‌وا و شه‌نگال و پێكهێنانی ئیداره‌یه‌كی بنكه‌فراوانی خزمه‌تگوزار و شه‌فاف كه‌ خزمه‌ت به‌هه‌موو شه‌نگالیه‌كان بكات به‌بێ جیاوازی".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket