riklam

وتەبێژی یەکێتی: بە گرنگییەوە لە رۆڵی کۆمسیۆن دەڕوانین

ی ن ک 02:12 PM - 2023-11-14
کۆبوونەوەی وتەبێژی یەکێتی و وەفدی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق PUKMEDIA

کۆبوونەوەی وتەبێژی یەکێتی و وەفدی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عیراق

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پێشوازی لە وەفدێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق کرد و بەگرنگیەوە باسی لە رۆڵی کۆمسیۆن و لیژنەکانی کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤/١١/٢٠٢٣، لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لە شاری هەولێر سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەئامادەبوونی حاجی مەسیفی سکرتێری ئەنجومەنی پشتیوانی یەکێتی، هەژار محەمەد بەرپرسی بەشی هەڵبژاردنی مەڵبەندی٣ی هەولێر پێشوازیکرد لە وەفدێکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە سەرۆکایەتی فەرهاد ئەسعەد شێتنە.

سەعدی ئەحمەد پیرە بەگرنگی و بایەخەوە باسی لە رۆڵی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق و لیژنەکانی کرد، لە رێکخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن، بەسوود وەرگرتن لە تەکنەلۆژیا و ئامێری تازە و پێشکەوتوو.

لە کۆتایی دیدارەکەدا وەفدی کۆمسیۆن ئامانجی سەردانەکەیان بۆ هەرێم روونکردەوە کە دەیانەوێت راو بۆچوونی لایەنە سیاسییەکان لە سەر پرۆسەکە بزانن و پێداویستیە تەکنیەکی و لۆجستییەکانی دابین بکەن، هەروەها بە ووردی ئاماژەیان بە هەنگاوەکانی بەڕێوەچوونی رۆژی هەڵبژاردن و چۆنیەتی هەژمارکردنی دەنگەکان بە ئەلکترۆنی و بەدەست، پێشبینی خۆشیان بەوەش دەربڕی کە رێکارەکان لە هەموو هەڵبژاردننەکانی پێشووتر توندترە، رێگری لە کاری ساختە و نایاسایی گیراوە.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket