riklam

سەرۆک بافڵ: سلێمانی هەمیشە شارێکی پێشەنگ و ئازاد و رۆشنبیر و نوێگەر بووە

کوردستان 01:45 PM - 2023-11-14
شاری سلێمانی نوسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆک بافڵ

شاری سلێمانی

سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا یادی ٢٣٩ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی پیرۆز دەکات و رایدەگەیەنێت:"بە دڵخۆشی و خۆشەویستیی زۆرمانەوە یادی ٢٣٩ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی دەکەینەوە".

 

دەقی پەیامەکە:

 

ئەمڕۆ بە دڵخۆشی و خۆشەویستیی زۆرمانەوە یادی ٢٣٩ ساڵەی دامەزراندنی شاری سلێمانی دەکەینەوە، یادی شارێک دەکەینەوە کە بەدرێژایی مێژوو شانازیی نووسیووەتەوە و پێشەنگی قوربانیدان، بیری ئازاد، رۆشنبیری و نوێگەری بووە.

ئاوڕدانەوە بۆ رابردووی شارە حەیاتەکە و مێژووە درەوشاوەکەی، ئەو راستییە دەسەلمێنێت کە سلێمانییە هەمیشە لە قۆناغە جیاوازەکاندا دژی نادادی و ستەم وەستاوەتەوە و خەڵکە قوربانیدەرەکەی لەپێناو ئازادی و سەرفرازیدا خەباتیان کردووە، ئەم رۆحە یاخی و پڕ وزەیەش بەردەوام نوێ دەبێتەوە و لەهیچ بارودۆخێکدا زیندووێتی خۆی ون ناکات.

سلێمانی هەمیشە خۆڕاگر، کاریگەر و بەهێز بووە، ئەمەشی لە سروشتی چیا سەختەکانییەوە وەرگرتووە و رۆژانەش لە ناخی خەڵکە ئازا و رۆشنبیرەکەیدا رەنگدەداتەوە. ئەو خەڵکەی هەمیشە ئامادەبووە لەپێناو تەواوی کوردستاندا خەبات بکات و بە بیرە ئازاد و نوێگەرەکەشییەوە هەنگاو بەرەو داهاتوویەکی گەشتر و دیموکراسیتر بنێت.

سلێمانی بە کردار سەلماندوویەتی کە شاری هەڵمەت و قوربانییە، شاری داهێنان و رۆشنبیرییە، بۆیە دەشبێت هەمووان لەو راستییە تێبگەن، سلێمانی گوتار و دروشمە گەورەکان رەتدەکاتەوە و دەبێت بە کردار خزمەتی بکرێت.

دروود بۆ رۆحی هەموو ئەوانەی لە رابردوودا هەوڵیان بۆ پاراستن، بەرەوپێشچوون و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی داوە، سوپاس و خۆشەویستیش بۆ ئەوانەی خەون بە داهاتوویەکی باشترەوە دەبینن و خەباتی بۆ دەکەن.

بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket