riklam

وتەبێژی یەکێتی: هەمیشە سلێمانی سەرمەشقی کۆڵنەدان بووە

کوردستان 07:20 PM - 2023-11-13
وتەبێژی یەکێتی PUKMEDIA

وتەبێژی یەکێتی

یەکێتی

وتەبێژی یەکێتی پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی سلێمانی لە خەڵکە دەکات و لەپەیامێکدا دەڵێت: "بەناوی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە پیرۆزبایی لەهەموو خەڵکی ئەم شارە دەکەین و خۆشحاڵین لەگەڵیاندا ئەم یادە دەکەینەوەو هیوادارین هەر وا بەسەرکەوتووی و بوێری شاری سلێمانی بمێننەوە".

 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەپەیامێکیدا بۆ ۲۳۹ هەمین ساڵیادی دامەزراندنی شاری سلێمانی دەڵێت: "شاری سلێمانی لەتەمەندا نزیکە لە دامەزراندنی ولایەتە یەکگرتووەکان، لە پێشکەوتنیشدا لەو ماوە کەمەدا پێشکەوتنی گەورەی بەخۆیەوە بینیوەو خاکێکی بەپیتی هەیە و بەرهەمەکانی سلێمانی بازاڕەکانی عیراقیان پڕ کردووە".

 

"سلێمانی هەمیشە پەیوەندییە هەرێمییەکانی لەگەڵ وڵاتانی جیهان لەگەشەدا بووە، ئەم شارە دارولمولکی بابانە و بێشەی تێکۆشەران بووە، نوسەر و شاعیری هەڵکەوتووی گەورەی تێدایە و یەکێکە لەو شارانەی لەهەموو خۆپیشاندان و کۆڵنەدانێکدا سەرمەشق بووە، بۆچۆن و نوێ بونەوەی تازەی تێدا هەڵکەوتوەو شارێکی سەخت بووە بۆ داگیرکەران"، سەعدی پیرە وای وت.

 

وتەبێژەکەی یەکێتی دەشڵێت: "سلێمانی لەهەموو قۆناغەکانی شۆڕش ڕۆڵی خۆی بینیوەو بەهەر ڕێگایەک بووبێت ئازار و نەهامەتییەکانی خۆی ڕاگەیاندوە، سلێمانی گرنگەکەی لە دەستکەوتەکانیدایە، بۆیە بەناوی سەرکردایەتی و مەکتەبی سیاسی یەکێتیێەوە پیرۆزبایی لەهەموو خەڵکی ڕەسەنی ئەم شارە دەکەین و خۆشحاڵین لەگەڵیاندا ئەم یادە دەکەینەوەو هیوادارین هەر وا بەسەرکەوتووی و بوێری بمێننەوە، تەمەن درێژی بۆ سلێمانی و خەڵکەکەشی دەخوازین".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket