riklam

شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: بە دەنگدان کوردستانیبوونی کەرکوک دەسەلمێتەوە

کوردستان 07:17 PM - 2023-11-13
یەکێتی لە چەمچەماڵ PUKMEDIA

یەکێتی لە چەمچەماڵ

یەکێتی

رۆژی دووشەممە ١٣/١١/٢٠٢٣ لە چەمچەماڵ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە چین و توێژە جیاوازەکانی شارەکە کردو لەمیانی کۆبوونەوەیەکدا  باسی لە گرنگی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و بەشداری هاوڵاتیان لە پرۆسەکە کرد.

 

لەمیانی کۆبوونەوەکەدا  کە هەڤاڵ مستەفا چاڵاوی ئەندامی سەرکردایەتی ئامادەی بوو، شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ باسی لە گرنگی کەرکوک و ناوچە کوردستانییەکان کردو گوتی:" بەدرێژایی مێژوو کورد بەرگری لە کەرکوک کردووەو بە خوێن پاراستوویەتی، ئەمجارە بۆ گەلی کورد دەرفەتێکی زێڕین هاتۆتە پێش بە دەنگدان کوردستانی بوونی کەرکووک و ئەم ناوچانە بسەلمێنینەوەو داکۆکی لە خەڵکەکەی خۆمان بکەین لە شارەکە" .

 

لەلایەکی ترەوە ئێوارەی رۆژی دووشەممە ١٣/١١/٢٠٢٣ لە چەمچەماڵ شاڵاو کۆسرەت رەسول لەگەڵ پارێزەرانی سنوورەکە کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا شاڵاو کۆسرەت رەسول بە گرنگیەوە باسی لە رۆڵی پارێزەران کردو هانیدان کە چالاکانە بەرگری بکەن لە مافی خەڵک و سەروەربوونی یاسا.

بەشێکی تری کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەبارەی کاری داهاتووی پارێزەرانی سنوورەکەو رۆڵیان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، شاڵاو کۆسرەت رەسول پارێزەرانی راسپارد رۆڵی خۆیان بگێڕن و بەشێکی گرنگ بن لە هاندانی خەڵک بۆ دەنگدان بە کاندیدەکانی یەکێتیی و هاوپەیمانی ١٤٢ی کەرکووک هێزو ئیرادەمانە.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket