riklam

سەرۆککۆماری عیراق و میسر دۆخی سیاسی و ئەمنی و ئابوری تاووتوێ دەکەن

عیراق 09:39 PM - 2023-11-11
سەرۆککۆماری میسر و سەرۆککۆماری عیراق PUKMEDIA

سەرۆککۆماری میسر و سەرۆککۆماری عیراق

لە پەراوێزی لوتکەی هاوبەشی عەرەبی-ئیسلامی بۆ پشتگیری فەلەستین، کە لە ریازی پایتەختی سعودیە بەڕێوەدەچێت، د. لەتیف جەمال رەشید سەرۆککۆمار لەگەڵ  عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسری عەرەبی کۆبۆوە.

 

رۆژی 11ی11 لەو کۆبوونەوەیەدا، بارودۆخی گشتیی سیاسی و ئەمنی و ئابووری گۆڕەپانی عەرەبی و نێودەوڵەتی تاووتوێ کرا، بەتایبەتی دۆخی غەزە،  هەردوولا جەختیان لەسەر پێویستی چەسپاندنی ئاگربەستکردەوە و بەپێویستیانزانی رێگەی گەیشتنی هاوکاری مرۆیی بۆ گەلی فەلەستین ئاوەڵا بکرێت و کۆتایی بە گەمارۆی داسەپاو و مەینەتیی دانیشتوانی غەزە بهێنرێت.

 

هەروەک باس لە سروشتی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عیراق و میسر و رێگاکانی بەرەوپێشبردنیان کرا لەپێناو گەیشتن بە بەرزکردنەوەی ئاستی بەرژەوەندییە باڵاکانی هەردوو وڵات و گەلی برا، هاوکات سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی فراوانکردنی ئاسۆی هاوکاری لەگەڵ میسر کردەوە لە بواره ئابوری و ئەمنییەکان بەشێوەیەک، کە سەقامگیری بە ناوچەکه و سود بەهەردوو گەلی برا بگەیەنێت.

 

لە بەرامبەردا سەرۆک عەبدولفەتاح سیسی جەختی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ عیراق و کارکردن بۆ چالاککردنی میکانیزمەکان بە ئامانجی قوڵترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات بەمەبەستی خزمەتکردنی خواستەکانی هەردوو گەلی برا لەگەشەپێدان و خۆشگوزەرانیدا.

 

شایانی باسە فوئاد حسێن جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوەی عیراق و سامح شوکری وەزیری دەرەوەی میسر ئامادەی دیدارەکە بون.

 

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket