riklam

سەعدی پیرە: سەرۆک بافڵ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لەبەغدایە

کوردستان 09:10 PM - 2023-11-07
وتەبێژی یەکێتی PUKMEDIA

وتەبێژی یەکێتی

یەکێتی

وتەبێژی یەکێتی باس لە ئەنجامی کۆبونەوەی ئەمڕۆی یەکێتی و پارتی دەکات و دەڵێت: "هەموو هێزی خۆمان کۆدەکەینەوە بۆ پشتیوانیکردن لە قەوارەی هەرێم و هەوڵ چڕ دەکەینەوە بۆ دابینکردنی مووچەی هاوڵاتیان بەتایبەت کەلەکاتی خۆیدا نادرێت، لەئێستاشدا سەرۆک بافڵ چوەتە بەغدا بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە".

 

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەرنامەیەکی کەناڵی ئاسمانی کوردساتدا رایگەیاند: "خەڵک دەمێکە چاوەڕوانی ئەم کۆبونەوەیەی ئەمڕۆ بوون کەلە نێوان یەکێتی و پارتی ئەنجامدرا، کەهەردوو لا لەسەر ئاستی باڵا بەشدارییان تێداکرد، لەکۆبونەوەکەدا هیچ لایەکمان ئەوەمان رەتنەکردەوە کە پەیوەندییەکانمان کێشەی هەبووە کێشەکانیش زیانی بۆ خەڵک و ئامانجەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەبووە".

 

"ئەو خاڵانەی هاوبەشن جێگیر کرا و خاڵە ناکۆکەکانیش لەکۆبونەوەکانی داهاتوو قسەی لەسەر دەکرێت و هەموو هێزی خۆمان کۆدەکەینەوە بۆ پشتیوانیکردن لە قەوارەی هەرێم و هەوڵ چڕ دەکەینەوە بۆ دابینکردنی مووچەی هاوڵاتیان بەتایبەت کەلەکاتی خۆیدا نادرێت، هاوکات کێشەکانی ناو حکومەت پۆلێندەکرێن و هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدرێت بە کۆبونەوە لە دوای کۆبونەوە، بەشێکی زۆریش لە کێشەکان دیاری کراون و کاریان لەسەردەکرێت"، سەعدی پیرە وای وت.

 

وتەبێژەکەی یەکێتی ئەوەشی وت: "لە کۆبونەوەی رابردووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی باس لەوە کراوە کار بۆ بەجێ گەیاندنی داواکارییەکانی مامۆستایان بکرێت بۆ ئەوەی خوێندکاران نەبنە قوربانی، هەموو هەوڵی خۆشمان دەدەین لەو پێناوەدا، لە ئێستاشدا سەرۆک بافڵ بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لە بەغدایە".

ئەوەش دەڵێت: "کۆبونەوەکان بەردەوامی دەبێت و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی تریش کۆدەبینەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوخۆ و چارەسەری کێشەکانی هەرێم و عیراق، هەروەها لەم کۆبونەوەیەدا کە دوای کۆنگرەی یەکێتی کرا راسپاردەکانمان بە پارتی گەیاندوەو پێمان وتوون کە گلەییەکانمان لەسەر چ پرسێکە، هەردوو لاش گلەییمان هەبووە و هەردوو لاش کۆک بوین لەسەر ئەوەی کە دەبێت کێشەکانمان چارەسەر بکەین".

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket