riklam

نێچیرڤان بارزانی: كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی زۆر باش بوو

کوردستان 05:50 PM - 2023-11-07
نێچیرڤان بارزانی PUKMEDIA

نێچیرڤان بارزانی

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان له‌سه‌ر ئاستی باڵا كۆبوونه‌وه‌و زیاتر له‌ 5 سه‌عات تاوتوێی كۆمه‌ڵێك پرسی سیاسی و حوكمڕانی و هه‌ڵبژاردن و ئه‌منیان كرد.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوی هاوبه‌شی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی، "هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌هه‌ماهه‌نگی و پێكه‌وه‌كاركردن و پێویستی كۆكردنه‌وه‌ی هێز و توانای سه‌رجه‌م هێز و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كرده‌وه‌ بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و داڕ‌شتنی ستراتیژیه‌تێكی هاوبه‌ش كه‌ گونجاوبێت له‌گه‌ڵ ڕره‌وتی رووداو و گۆڕ‌انكارییه‌كانی قۆناغه‌كه‌و رووبه‌ڕ‌ووبوونه‌وه‌ی ئاڵنگاریه‌كان".

"هه‌ردوولا هاوڕ‌ابوون له‌سه‌ر به‌هێزكردنی خاڵه‌ هاوبه‌شه‌كان و چاره‌سه‌ركردنی گیر و گرفته‌كان به‌ ئاراسته‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتیمانییه‌كانی كورستان و پاڵپشتیكردنی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ دابینكردنی شایسته‌ داراییه‌كان و مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم"، له‌ راگه‌یه‌نراوه‌ هاوبه‌شه‌كه‌دا واهاتووه‌.

كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و پارتی له‌دوای ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی سه‌رۆك بافڵ هات كه‌ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی راسپاردو لیژنه‌یه‌ك پێكهینرا بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و یه‌كخستنی گوتارو ناو ماڵی كورد.

دوای كۆبوونه‌وه‌ باڵاكه‌ی یه‌كێتی و پارتی، نێچیرڤان بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ وته‌یه‌كی كورتدا بۆ كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن وتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی یه‌كێتی و پارتی زۆر باش به‌ڕێوه‌چوو، بڕیاریشه‌ كۆبوونه‌وه‌كان به‌رده‌وامبن بۆئه‌وه‌ی هه‌ردوولا بگه‌ینه‌ تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌په‌یوه‌ندی نێوان یه‌كێتی و پارتی".

بۆ كۆبوونه‌وه‌كه‌ی رۆژی 7-11-2023، وه‌فده‌ باڵاكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو، كه‌پێكهاتوو له‌ (قوباد تاڵه‌بانی و خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ و ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵڵا و شاڵاو عه‌لی عه‌سكه‌ری و عیماد ئه‌حمه‌د و سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌)، هه‌روه‌ها وه‌فده‌ باڵاكه‌ی پارتیش پێكهاتبوو له‌ (نێچیرڤان بارزانی و مه‌سرور بارزانی و فازڵ میرانی و هۆشیار زێباری و مه‌حمود محه‌مه‌د و ئازاد به‌رواری و جه‌عفه‌ر ئیمینكی و پشتیوان سادق و دڵشاد شه‌هاب).

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket