riklam

مەڵبەندی دیراساتی گشتی و مەكتەبی رێكخستن خول بۆ 1000 كادر دەكەنەوە

کوردستان 03:03 PM - 2023-11-07
لێپرسراوانی مەكتەبی رێكخستن و مەڵبەندی دیراساتی گشتی PUKMEDIA

لێپرسراوانی مەكتەبی رێكخستن و مەڵبەندی دیراساتی گشتی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی رێکخستن و مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رێککەوتننامەیەکیان ئیمزاکرد بۆ پێگەیاندن و گەشەپێدانی توانای کادر، بڕیاریشە خول بۆ زیاتر لە 1000 کادر بکەنەوە کە بەپێی رێککەوتنەکە ماوەی یەک ساڵ دەخایەنێت.

لەو مەراسیمەدا كە رۆژی 7-11-2023 لە مەکتەبی رێکخستن بەڕێوەچوو، سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن و د.یوسف گۆران لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی رێککەوتننامەکەیان ئیمزاکرد و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و نوێنەری حكومەت و هەڤاڵانی ئۆرگانەكان ئامادەیبوون.

بە وتەی لێپرسراوانی ئەو دوو ئۆرگانە، ئەو رێككەوتننامەیەی نێوان هەردوولا بۆ ماوەی ساڵێكە و بڕیارە زیاتر لە 1000 كادری ئۆرگانەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە خولەكان بەشدارییان پێبكرێت كە تایبەت دەبن بە لایەنە فكری و رۆشنبیرییەكان.

هەریەك لە لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن و مەڵبەندی دیراساتی گشتی باسیان لەگرنگی ئەم رێككەوتنە كرد و بە پێویستیانزانی كادری ئۆرگانەكان بەشداری لە خولەكان دا بكەن و رایانگەیاند: "دەیانەوێت سروشتی كاری حزبی بگۆڕن وهەنگاوبنێن بۆ كاری نوێ وپێكەوەی لەنێوان ئۆرگانەكاندا".
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket