riklam

مەکتەبەکانی رێکخستن و ناوەندەکانی دەرەوە یەکدەگرن

ی ن ک 11:20 PM - 2023-11-01
جێبەجێكردنی راسپاردەو بڕیارەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی PUKMEDIA

جێبەجێكردنی راسپاردەو بڕیارەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لە کۆبوونەوەیەکدا بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی مەکتەبەکانی رێکخستن و ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان، بڕیاردرا لەمەودوا مەکتەبی ناوەندەکانی دەرەوە لە رێگای مەکتەبی رێکخستنەوە کارە رێکخراوەییەکانی ئەنجام بدات. 

بۆ جێبەجێكردنی راسپاردەو بڕیارەكانی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كە بڕیاردا مەكتەبەكانی ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتی و مەکتەبی كۆمەڵایەتی كەلەگەڵ مەكتەبی رێكخستن یەکبگرنەوە لەژێر یەک چەتردا کارەکانیان ئەنجامبدەن، ئێوارەی رۆژی چوار شەممە ١-١١-٢٠٢٣، لە كۆبوونەوەیەكدا كە سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن بە ئامادەبوونی هەڤاڵ پۆڵا سیروان تاڵەبانی لێپرسراوی مەکتەبی ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتی سەرپەرشتیکرد و ئەندامانی مەكتەبی هەردوولا و لێپرسراوانی ناوەندەكانی دەرەوە كۆبوونەوە و رونکرایەوە کە ناوەندەكانی دەرەوەی یەكێتی لەگەڵ مەكتەب رێكخست كەلەمەودوا لەرێی مەكتەبی رێكخستنەوە كارە رێكخراوەییەكانی دەکات.

 سەركەوت زەكی لە وتەیەكدا رایگەیاند: "کارەکانی رێكخستنەكانی دەرەوە لەرێگەی مەكتەبی رێكخستنەوە دەبێت و پێكەوە كار دەكەن بۆ باشتركردنەوەو گەشەسەندنی رێكخستنەكانە لەدەرەوە".

 دواتر پۆڵا سیروان تاڵەبانی، باسی لە كارو چالاكییەكان كرد کەلە رابردوودا هەوڵی زۆریان داوە بۆ گەشەپێدانی رێكخستنەكان و تەئكیدی لەوەكردەوە لە هەر شوێنێك بێت، دڵسۆزانە كارەكانی ئەنجامدەدات.

لە دوا تەوەری كۆبوونەوەكەدا سەركەوت زەكی داوای لێكردن ئەوەی پێیان دەكرێت بۆ پشتیوانی لە كاندید و لیستەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بیكەن، بۆ سەرخستنی لیستی یەكێتی لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق، چونكە هەڵبژاردنێكی چارەنووسسازە بۆ كورد و بۆ كەركوك و هەموو ناوچە دابڕێندراوەكان.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket