riklam

هاوپەیمانی خەڵکی نەینەوا: چاومان لە متمانەی دەنگدەرانە بۆ کاندیدەکانمان

کوردستان 10:45 PM - 2023-11-01
لۆگۆی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا PUKMEDIA

لۆگۆی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئاراس محەمەد ئاغا سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا، پەیامێکی بەڵاوکردەوە و تێیداھاتووە، "چاومان لە زۆرترین دەنگی پارێزگای نەینەوایە بۆ یەکێتی، بۆ ئەوەی لە رێگای دیموکراسییەوە بتوانیین بەرگری لەماف و داواکارییەکان بکەین و نەینەوایەکی ئاوەدان و سەقامگیر بونیادبنێین، هەروەها دەستی ئاوەدانی و دوور لە جیاکاری نەتەوەیی بگەیەنینە هەموو ناوچەکانی پارێزگاکە بەبێ جیاوازیی".


دەقی پەیامەکە...

هاووڵاتیانی شاری نەینەوای خۆشەویست
کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و زیندانە سیاسیەکان
سەرجەم چین و توێژ و پێکھاتەکانی نەینەوا بەبێ جیاوازی

وەک ئاگادارن هەڵمەتی بانگەشەی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عیراق دەستیپێکرد بۆ ناساندنی کاندیدانی لایەنەکانی بەشداربووی پرۆسەکە. یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەم ھەڵبژاردنە گرنگە بەشدارە لە پارێزگای نەینەوا بە لیستی (اتحاد اهل نينوي) ھاوپەیمانیەکی گرنگی لە پێناو خەلکی خۆشەویستی نەینەوا پێكھیناوە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەکێبڕکێیەکی تەندروستدا دەمانەوێت زۆرترین دەنگ لەم پارێزگایە بەدەستبهێنین. چونکە یەکێتی لە رابردوو قوربانی زۆری داوە بۆ ئەم پارێزگایە خۆی بەخاوەنی راستەقینەی شاری موسڵ دەزانێت، سەرۆك مام جەلال گرنگیەکی تایبەتی داوە بە ھەموو پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا بەبێ جیاوازی و پارێزگای موسڵی بە عیراقی بچوک ناودەبرت، ئێستاش یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرۆك بافڵ لەسەر ھەمان رێبازی سەرۆك مام جەلال بەردەوامی ھەیە بۆ پشتگیری و خزمەتکردنی گشت پێکھاتەکانی دەشتی نەینەوا بەبێ جیاوازی چونکە نەینەوا پێکھاتەی زۆری لی دەژین. یەکێتی خۆی بەخزمەتکاری ھاووڵاتیانی خۆشەویستی پارێزگای نەینەوا و دەوروبەری دەزانێت لە رێگای ئەم ھاوپەیمانیەوە خزمەتی زیاتری ئەو شارە بکاتە لە ھەموو رویەکەوە گەرانەوەی ھیوا بۆیان بەتایبەتیش لە ئیدارەی خۆجی پارێزگاکە بەرەو گۆڕانکاری و بەدەستھێنانی مافە دەستوری و یاساییەکانیان دوای چەندین ساڵ جارێکی تر بەرەو ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا ھەنگاو دەنێین.

ئەم ھاوپەیمانیە خاوەنی کاندیدانی بەھێز و لیھاتووە، کەسانی دڵسۆزی تێدایە پێویستە ھەمووان لەلای خۆیەوە ھەوڵی جدی بدەن بۆ بەدەستھێنانی زۆرترین دەنگ لەم پارێزگایە بۆ لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەلکی نەینەوا، ئەمەش بۆ دەستەبەرکردن و گێڕانەوەی مافە شەرعی و خواستەکانیان لە شارەکە.

بۆ ئەوەی لە رێگای دیموکراسییەوە بتوانیین بەرگری لەماف و داواکاری خۆمان و نەینەوا ئاوەدان و سەقامگیر بونیاد بنێین، و دەستی ئاوەدانی و دوور لە جیاکاری نەتەوەیی بگەیەنینە هەموو ناوچەکانی پارێزگاکە بەبێ جیاوازیی، پێویستە هەموو ھاووڵاتیانی خۆشەویستی نەینەوا و دەوروبەری بەگەرموگوڕیەکی زۆرەوە بێ چەند و چوون بەرەو سندوقەکانی دەنگدان بڕۆن و دەنگ بە کاندیدانی لیستی (هاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا) بدەن.

بۆ پێشەوە بەرەسەرکەوتن

ئاراس محەمەد ئاغا
سەرۆکی ھاوپەیمانیی (یەکێتی خەڵکی نەینەوا)

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket