riklam

لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی سۆران ده‌ستبه‌كاربوو

کوردستان 01:11 PM - 2023-10-31
لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی سۆران ده‌ستبه‌كاربوو PUKMEDIA

لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی سۆران ده‌ستبه‌كاربوو

له‌سه‌ر راسپارده‌و بڕ‌‌یاری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ مه‌راسیمێكدا خدر مسته‌فا ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی وه‌ك لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی سۆران ده‌ستبه‌كاربوو، زوبێر عوسمان-یش لێپرسراوی پێشووی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ ماڵئاوای له‌هه‌ڤاڵان كرد .


سه‌ركه‌وت زه‌كی لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌راسیمه‌كه‌دا كه‌ رۆژی 31-10-2023 به‌ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ند به‌ڕێوه‌چوو له‌ وته‌یه‌كدا باسی له‌گۆڕ‌‌انكارییه‌كانی دوای كۆنگره‌ كردو سوپاسی زوبێر عوسمان لێپرسراوی پێشووی مه‌ڵبه‌نده‌كه‌ی كرد كه‌ بێوچان خزمه‌تی به‌سنووره‌كه‌ كردووه‌و رایگه‌یاند:" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سنووری سۆران خاوه‌نی گه‌وره‌ترین داستان و شه‌هیدێكی سه‌ركرده‌ی قاره‌مانه‌ كه‌داستانی كۆڕ‌ێ و شه‌هیدی سه‌ركرده‌ حه‌سه‌ن كوێستانی و هه‌روه‌ها خاوه‌نی ده‌یان داستان و شه‌هیدی قاره‌مانی تره‌".


پاشان لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستن خدر مسته‌فای وه‌ك لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی سۆران ناساندو پشتیوانی مه‌كته‌بی رێكخستنی بۆ دووپاتكرده‌وه‌و رایگه‌یاند:" یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ درێغی ناكات له‌خزمه‌تی تێكۆشه‌رانی سنووره‌كه‌ به‌گشتی و هه‌میشه‌ داكۆكیكاری مافه‌كانیان ده‌بێت".


PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket