riklam

عیماد ئەحمەد: ئەرك و ئامانجی میدیای یەكێتی خزمەتكردنی خەڵكە

کوردستان 07:27 PM - 2023-10-30
میدیای یەکێتی PUKMEDIA

میدیای یەکێتی

بەمەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر بەرەوپێشبردنی میدیای یەكێتی و هەنگاونانی زیاتر بۆ خزمەتكردنی خەڵك و گەیاندنی پەیامی یەكێتی، عیماد ئەحمەد لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ی.ن.ك و لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن، سەردانی کەناڵی ئاسمانی گەلی كوردستان_یان لە سلێمانی كرد.

 

لەكۆبوونەوەیەكدا کە رۆژی30/10 لەگەڵ بەرێوەبەری کەناڵ و بەشەکان بەرێوەچوو  گرفت و لەمپەرەكانی بەردەم میدیا بەگشتی و میدیای یەكێتی بەتایبەتی، گفتۆگۆیان لەبارەوە كراو  تەئكید لەسەر ئەو هەنگاوانە كرایەوە كە پێویستە بگیرێنەبەر بۆ ئەوەی میدیای یەكێتی وەك هەمیشە پردی نێوان خەڵك و دەسەڵات بێت و سەكۆیەك بێت بۆ گەیاندنی پەیامی یەكێتی بەكۆمەڵانی خەڵك.

 

هەر لەسەردانەكەیاندا لێپرسراوی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری ی.ن.ك و لێپرسراوی بۆردی راگەیاندن بەش و ستۆدیۆكانی گەلی كوردستانیان بەسەركردەوە و لە نزیكەوە لەگەڵ میدیاكار و رۆژنامەنووس و تەكنیكاران گفتوگۆیان كرد.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket