riklam

لەتیف نێروەیی: یەکێتی کوردستانیبوونی ناوچە دابڕێندراوەکانی سەلماندووە

کوردستان 09:16 PM - 2023-10-29
لەتیف نێروەیی PUKMEDIA

لەتیف نێروەیی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەندامێکی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیەنێت، "یەکێتی لە سەرەتای دامەزراندنیەوە رەگێکی قوڵ و پەیوەندییەکی پتەوی هەبووە و هەیە لەگەڵ هاووڵاتیان و سەرجەم چین و توێژەکانی کەرکوک و ناوچەدابڕێندراوەکان بەگشتی، هەروەها هێزی یەکەمی ئەو ناوچانەیە، چونکە بەدیدگا و ستراتیژیەکی واقیع بینانە و نەگۆڕ و شەفافەوە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی ناوچە دابڕێندراوەکانی داوە و ناسنامەی کوردستانیبوونی ئەو ناوچانەی سەلماندووە".

یەکێتی هێزو ئیرادەی خۆی بە ناوچە دابڕێندراوەکان بەخشیوە

لەتیف نێروەیی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە وتارێکیدا کە لە بەشی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوکراوەتەوە رایدەگەیەنێت: "یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەسەرەتای دامەزراندنیەوە رەگێکی قوڵ و پەیوەندییەکی پتەوی هەبووە و هەیە لەگەڵ هاووڵاتیان و سەرجەم چین و توێژەکانی کەرکوک و ناوچەدابڕێندراوەکان بەگشتی، هەروەها لەهەموو قوناغەکانی خەباتی پێشمەرگایەتیدا بەخوێنی گەشی قارەمانەکانی خۆی، ناسنامەی  کوردستانی بوونی ئەو ناوچانەی سەلماندووە و هێزو ئیرادەی خەبات وسەرکەوتنی بەخشیوە بەجەماوەری ناوچەکە".

 دەشڵێت: "یەکێتی  بەدیدگا و ستراتیژیەکی واقیع بینانە و نەگۆرو شەفافەوە ،هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەی کەرکوک و ناوچە دابڕێندراوەکانی دیکەی داوە، ئەویش چەسپاندنی مەبدەئی یەکتر قبوڵکردن و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی پێکهاتەکانی ناوچەکە، هەوڵدان بۆجێبەجێکردنی بڕگەکانی ماددەی ١٤٠ی دەستوری عیراقی وهێنانەکایەی چارەسەرکردنێکی ریشەییانە بۆ ناوچە دابڕێنراوەکانی کوردستان، دورکەوتنەوە لە بیری توندڕەوی و خۆسەپێنی پێکهاتەیەک بەسەر پێکهاتەکانی دیکەی سنوری ناوچەدابڕێندراوەکان".

یەکێتی هێزی یەکەمە لە ناوچە دابڕێندراوەکان

ئەندامەکەی سەرکردایەتی یەکێتی ئاماژەی بەوەشداوە: "ئەم دیدگا و سیاسەت وستراتیژیە نەگۆرو رۆشنەی یەکێتی بەرامبەر بە ناوچە دابڕێنراوەکان وایکردووە کە لەهەموو هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقدا، یەکێتی وەکو هێزی یەکەم لەسەر ئاستی هێزە عیراقی و کوردستانییەکان لە ناوچە دابرێنراوەکان متمانەی زۆرترین دەنگدەری ناوچەکە بەدەست بێنێت وببێتە هێزی یەکەم، هەروەک بتوانێت لەسنوری  پارێزگای کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی سنوری پارێزگای نەینەواو سەلاحەدین و دیالە وەک تاکە لایەنی کوردستانی کورسی پەرلەمان بەدەست بێنێت"، لەتیف نێروەیی وادەڵێت.

"نهێنی بەدەست هێنانی ئەم متمانەیەش بۆ هەڵوێست و سیاسەتی نەگۆرو واقعبینانەی یەکێتی دەگەڕێتەوە، کە دورلە دروشمی بریقەداری عاتفی، هەمیشە بۆچارەسەرکردنی کێشەکان پشت بە دەستوری عیراقی و گرتنەبەری رێگای دانوستان دەبەستێت، تاکە رێگاش بۆفەراهەمکردنی کەشێکی سەقامگیری سیاسی و ئیداری و ئەمنی و خزمەتگوزاری لەکەرکوک وناوچەکانی دیکە و گۆڕینی واقیعی ئێستاو کۆتایهێنان بەدەسەڵاتی پارێزگاری سەپێنراوی کەرکوک پشتبەستنە بەو سیاسەتە"، لەتیف نێروەیی وادەڵێت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket