riklam

ئه‌عره‌جی: هیچ سه‌ربازێکی بیانی له‌فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و عه‌ربه‌ت نه‌بووه‌

کوردستان 05:24 PM - 2023-10-29
قاسم ئەعرەجی PUKMEDIA

قاسم ئەعرەجی

راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: "به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و عه‌ربه‌ت هیچ كه‌سێكی بیانی (سه‌ربازی و مه‌ده‌نی) تێدا نه‌بووه ‌و فڕۆكه‌خانه‌كان له‌ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی فیدراڵدان".

قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق له‌هه‌ژماری خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس رایگه‌یاندوه‌: "دوای سه‌ردانی ئه‌و لیژنه‌ تایبه‌تمه‌نده‌ی به‌بڕ‌یاری محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی عیراق بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و عه‌ربه‌ت، پێكهێنرابوون ته‌ئكیدیان كرده‌وه‌ كه‌ هیچ كه‌سێكی بیانیی سه‌ربازی و مه‌ده‌نی له‌ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی و عه‌ربه‌ت بوونیان نییه ‌و نه‌بووه‌".

ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌: "هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ له‌ژێر چاودێری ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی فیدراڵیدان و به‌شێوه‌ی یاسایی و ئاسایی له‌هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه‌ كارده‌كه‌ن".

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 29-10-2023، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ سلێمانی پێشوازی له‌ قاسم ئه‌عره‌جی راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق كردو جێگری سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند: "له‌چوارچێوه‌ی كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ راوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی عیراق باسمان له‌هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و پێشێلكردنی سه‌ره‌وه‌ری خاكی عیراق و هه‌رێم له‌لایه‌ن وڵاتانی دیكه‌وه‌ كردو داوامانكرد حكومه‌تی فیدراڵ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ گرنگ وه‌ربگرێت و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تیدا كاری جدی بكرێت بۆ رێگریكردن له‌ به‌رده‌وامیی ئه‌و پێشێلكارییانه‌ كه‌ ساڵانه‌ ژماره‌یه‌كی به‌رچاو هاووڵاتی هه‌رێم ده‌بنه‌ قوربانی".

ئه‌م سه‌ردانه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی بۆ سلێمانی له‌كاتكێدایه‌، كه‌ دوێنی یادی چله‌ی شه‌هیدانی دژه‌تیرۆر بوو كه‌ له‌ رۆژی 18-9-2023، له‌ هێرشێكی درۆنی توركیادا شه‌هیدبوون و دژه‌تیرۆریش له‌راگه‌یه‌نراوێكیدا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات: "40 رۆژ پێش ئێستا هێزه‌كانی دژه‌تیرۆر، له‌ فڕ‌ۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت كرانه‌ ئامانجی هێرشی ده‌ستی ناپاك و خیانه‌تكار و ناڕ‌ە‌واو به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ سێ كارمه‌ندی هێزه‌كانمان به‌ناوه‌كانی (ھیوا قادر، ئیڤان عه‌دنان، رابه‌ر ئه‌نوه‌ر) شه‌هیدكران".
PUKMEDIA
بڵاوکراوەکەی قاسم ئەعرەجی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket