شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ: یەكێتی هێزێكی كاریگەرە و ناکرێت رۆڵی نادیدە بکرێت
کوردستان 04:02 PM - 2023-10-29كۆبوونەوەی ئەنجومەنی مەڵبەندی چەمچەماڵ
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی
نیشتمانیی كوردستان رایدەگەیەنێت: "یەكێتی هێزێكی گەورەی ناوچەكەیە و لەلایەن
دۆست و نەیارەكانمانەوە حسابی تایبەتی بۆ دەكرێت و لەهەموو پرسە چارەنوسسازەكاندا
رۆڵی كاریگەریی هەیە". وتیشی:"
ناكرێت رۆڵی كاریگەری یەكێتیی لە كوردستان
و عیراق نادیدە بكرێت". لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیش دەڵێت، "وەك هەمیشە یەكێتی هێزێكی خزمەتگوزارە و لە بەرەی خەڵکدا دەمێنێتەوە".
رۆژی 29-10-2023 شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ عەلی و سەركەوت زەكی لێپرسراوی مەكتەبی
رێكخستن لەگەڵ ئەنجومەنی مەڵبەندی چەمچەماڵدا کۆبوونەوە کە مستەفا چاڵاوی ئەندامی سەركردایەتی و مەلا شێخە و ژمارەیەك لە هەڤاڵانی
مەكتەبی رێكخستن و مەڵبەندی چەمچەماڵ ئامادەیبوون.
سەركەوت
زەكی لێپرسراوی مەكتەبی رێكخستن لەوتەیەكدا باسی لەگرنگی و خۆسازدان و ئامادەكارییەكانی یەكێتی بۆ هەڵبژاردنەكانی
ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق و پەڕلەمانی كوردستان كرد و رایگەیاند: "بەكاری
پێكەوەیی و یەكتیمی بانگەشەی سەرخستنی كاندیدەكانی یەكێتیی دەكەین". وتیشی: "ئەم هەڵبژاردنانە بۆ یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان كاریگەرە و گرنگە هەڤاڵانی یەكێتی و دەنگدەران متمانە بە كاندیدەكان بدەن،
بۆئەوەی وەك هەمیشە یەكێتی وەك هێزێكی خزمەتگوزاری خەڵك بمێنێتەوە و داكۆكیان لێ
بكات".
شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ كە سەرپەرشتیاری بازنەی چەمچەماڵە بۆ هەڵبژاردنەكان
لەوتەیەكدا باسی لە رۆڵ و پێگەی یەكێتی كرد و رایگەیاند: "یەكێتی هێزێكی گەورەی
ناوچەكەیە و لەلایەن دۆست و نەیارەكانمانەوە حسابی تایبەتی بۆ دەكرێت و لەهەموو
پرسە چارەنوسسازەكاندا رۆڵی كاریگەریی هەیە و ناكرێت رۆڵی كاریگەری یەكێتیی لە كوردستان و عیراق نادیدە بكرێت".
"بەرەو
دوو هەڵبژاردنی چارەنوسسازی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عیراق وپەرلەمانی كوردستان دەڕۆین و پێویستە هەموو تواناكانمان بخەینەگەڕ
تا بیسەلمێنین یەكێتی هەمیشە یەكێتییە بەهێزەكەی سەرۆك مام جەلال-ە و بەرووئیایەكی نوێوە بەهەمان شێوەی جاران دەیەوێت
خزمەت بۆكۆمەڵانی خەڵك بكات"، شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ وایوت.
سەرپەرشتیاری بازنەی چەمچەماڵ بۆ هەڵبژاردنەكان باسی لە بایەخی كەركوك و ناوچە ناكۆكی لەسەرەكانی
هەرێم كرد و رایگەیاند: "كەركوك و ناوچەدابڕێنراوەكان بەشێكی گەورەن لەمێژووی یەكێتی بێ یەكتری نابن
و ئەركی ئێمەشە خزمەتی خەڵكەكەی خۆمان بكەین و وەك یەكتیمی یەكێتیی كاردەكەین بۆخزمەتی خەڵكی كەركوك وئەم ناوچەیە". وتیشی: "لە داوی پێنجەمین كۆنگرەوە
كار بۆ یەكڕیزی یەكێتی ناو یەكێتی دەكەین و لە سەرویانەوە خزمەتی خەڵك وئاشتكردنەوەی كۆمەڵانی خەڵك وكادرەكانمانە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
05:13 PM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
11:02 AM - 2024-09-20 -
بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی هاوردەکردنی تەماتە قەدەغەدەکرێت
03:09 PM - 2024-09-19 -
فەهمی بورهان: سەرژمێری دوردەبێت لەمەرامی سیاسی
02:56 PM - 2024-09-19
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
09:03 AM - 2024-09-20
یهكێتی بهكاندیدی گهنج و خاوهن بڕوانامهوه دهچێته ههڵبژاردنهوه
05:54 PM - 2024-09-19
كۆمسیۆن بۆ دیاریكردنی وادەی دەستپێكردنی بانگەشە كۆدەبێتەوە
01:50 PM - 2024-09-19
١١ مامۆستای زانكۆی سلێمانی ناویان دهچێته ناو توێژهرانی جیهانهوه
12:43 PM - 2024-09-19
زۆرترین خوێنراو
-
سالار مەحمود: ماف بۆ مامۆستایانی ئایینی خۆبەخش دەگەڕێنینەوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-09-20 -
ئاسایش تۆمەتبارانی تەقەکردنەکەی سلێمانی دەستگیردەکات
کوردستان 11:10 AM - 2024-09-20 -
وەفدێکی باڵای یەکێتیی بەشداری یادی دامەزاندنی کۆماری چین دەکات
کوردستان 11:02 AM - 2024-09-20 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 8 ملیار دینارە
کوردستان 09:03 AM - 2024-09-20