riklam

وتەبێژی یەكێتی: ئامادەكاریی بۆ كۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەكان دەكرێت

کوردستان 09:20 AM - 2023-10-29
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتیی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كۆدەبێتەوە و كار لەسەر دەستپێشخەرییەكی سەرۆك بافڵ تاڵەبانی دەكات بۆ یەكڕیز و یەكگوتاریی كورد لە هەرێم و بەغدا، وتەبێژیی یەكێتیش دەڵێت: "بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانیش سەرقاڵی ئامادەكارییە".

سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دوای پێنجەمين كۆنگرەوە و لە یەكەمین كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی دا دەستپێشخەری بۆ یەكڕیزی ناوماڵی كوردستان راگەیاند و یەكێتی لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان و سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكان دا كۆدەبێتەوە".

"بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكان بۆ ئەو مەبەستە ئامادەكارییەكان دەكات و پەیوەندی بە هێز و لایەنە سیاسییەكانەوە دەكات، كورد بە یەكڕیزی و یەكخستنی نێوماڵی كوردستانی دەتوانێت روبەڕووی ئاڵنگارییەكان ببێتەوە و هەمیش دەستكەوتی زیاتر بۆ میللەتەكەمان بەدەستبهێنێت"، وتەبێژی یەكێتی وایوت.

 سالار سەرحەد خەلیفە ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی پەیوەندییە كوردستانییەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە سایتی رەسمی یەكێتی PUKMEDIA ی راگەیاند: "دەستپێشخەری سەرۆك بافڵ بۆ یەكدەنگی و یەكڕیزی، لەپێناو خزمەتی خەڵكە و یەكێتی دەیەوێت كۆتایی بە ناكۆكی نێوان لایەنە كوردستانییەكان بهێنێت و یەكڕیزی نیشتمانی جێی ناكۆكییەكان بگرێتەوە".

رۆژی 19-10-2023 مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبووەوە و لیژنەیەكی بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پارتی و لایەنە كوردستانییەكان پێكهێنا.

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket