riklam

ته‌لار له‌تیف: هه‌رێم له‌غیابی ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندایه‌

کوردستان 12:24 PM - 2023-10-28
تەلار لەتیف PUKMEDIA

تەلار لەتیف

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت: "له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له‌ غیابی ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندایه ‌و پێویسته‌ به‌ زووترین كات هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت".

ته‌لار له‌تیف لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌سه‌روتاری ژماره‌ 7ی گۆڤاری ناوه‌ندی یاساییدا كه‌ ده‌قی سه‌روتاره‌كه‌ له‌به‌شی بیروڕای PUKMEDIA بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات:"یه‌كێك له‌پایه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی دیموكراسی هه‌ڵبژاردنه‌، هه‌ڵبژاردنیش بۆ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ربێت پێویستی به‌ یاسای گونجاو و وشیاری هه‌یه‌، یاساكان پێمان ده‌ڵێن هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ران ده‌بێت بۆ ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بێت و به‌شێوازێكی پاك و بێگه‌رد به‌ڕ‌ێوه‌بچێت و دووربێت له‌ ساخته‌كردن و گزیكردن و له‌گه‌ڵ ئیراده‌ و ویستی ده‌نگده‌ردا بێت".

"نابێت لایه‌نێك بودجه‌یه‌كی گه‌وره‌ و زه‌به‌لاح بۆ هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان ته‌رخان بكات به‌تایبه‌تیش بودجه‌یه‌ك كه‌ سه‌رچاوه‌كه‌ی دیار نه‌بێت یاخود پاره‌ی نه‌وت و ماڵی گشتی بێت، هه‌ربۆیه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ وڵاتانی دیموكراسی ئامانجی خۆی به‌ باشی ده‌پێكێت، به‌ڵام له‌ وڵاتانی دیكه‌دا ئه‌و ئامانجه‌ ناپێكێت و كه‌س و لایه‌نی نه‌شیاو ده‌گه‌نه‌ شوێنی به‌رپرسیارێتی و نوێنه‌رایه‌تیكردن"، ته‌لار له‌تیف واده‌ڵێت.

لێپرسراوی ناوه‌ندی یاسایی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌وه‌شده‌خاته‌ڕوو: "ده‌بوو كورد به‌یه‌ك لیست به‌شداری له‌هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراقی بكردایه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی (ی.ن.ك) داوای ده‌كرد، بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن دژیه‌ك نه‌بێت و ده‌نگه‌كانی كوردیش په‌رته‌وازه‌ و به‌فیڕ‌ۆنه‌چێت".

له‌باره‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانیش ته‌لار له‌تیف ده‌ڵێت: "به‌هۆی ته‌واوبوونی واده‌ی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان له‌ئێستادا هه‌رێمی كوردستان له‌ غیابی ئه‌و دامه‌زراوه‌ گرنگه‌دایه‌ و ده‌توانین به‌ راشكاوی بڵێین هه‌رێم بێ ده‌سه‌ڵاتی یاسادانانه‌، بۆیه‌ پێویستده‌كات به‌ زویی هه‌ڵبژاردنی خولی شه‌شه‌می په‌رله‌مان ئه‌نجامبدرێت".

"ناكۆكییه‌كانی ناو حكومه‌ت و پاشه‌كشێی ئازادی راده‌ربڕ‌ین له‌ هه‌رێم به‌تایبه‌تی دوای دۆسیه‌ی زیندانیكردنی چالاكوانانی بادینان بووه‌ته‌ هۆی لاوازبوونی پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌ئێستادا، هه‌موو ئه‌مانه‌ واده‌خوازێت كه‌ لایه‌نه‌ كوردستانییه‌كان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ناكۆكییه‌كانیان وه‌لابنێن و جارێكی دیكه‌ پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێز بكه‌نه‌وه‌و بخرێته‌وه‌ سه‌ر رێچكه‌كه‌ی سه‌رده‌می مام جه‌لال كه‌ ببووه‌ چه‌تری كۆكه‌ره‌وه‌ی لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كان و به‌هێزكردنی پێگه‌ی كورد له‌ هه‌ردوو ئاستی ناوخۆیی (هه‌رێم و عێراق) و نێوده‌وڵه‌تیشدا"، ته‌لار له‌تیف وایوت.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket