riklam

یەكێتی وەك یەكەم هێز بارەگا لە ناحیەی وانە دەكاتەوە

کوردستان 07:58 PM - 2023-10-18
  یەكێتی بارەگای خۆی لە ناحیەی وانەی نەینەوا دەكاتەوە PUKMEDIA

یەكێتی بارەگای خۆی لە ناحیەی وانەی نەینەوا دەكاتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان وەكو یەكەمین ھێزی كوردستانی پاش نۆ ساڵ بارەگای خۆی لە ناحیەی وانە بۆ خزمەتكردنی ھاووڵاتیانی  سنوورەكە كردەوە.

رۆژی 18-10-2023،  ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بەئامادەبوونی دڵدار عەبدوڵڵا زێباری سەرۆكی لیستی ھاوپەیمانی خەڵكی نەینەوا و ژمارەیەكی زۆر لە سەرۆك ھۆز و كەسایەتی و پێكھاتەكانی ناحیەی وانەی سنووری پارێزگای نەینەوا بارەگای یەكێتی كرایەوە، ئەمەش دوای نۆ ساڵی دابڕان و بەھۆی پەلاماری تیرۆریستانی داعش و قاعیدە دێت.

لە مەڕاسیمێكدا ئاراس محەمەد ئاغا پیرۆزبایی و سڵاوی سەرۆك بافڵ و سەركردایەتی یەكێتی و مەكتەبی رێكخستنی لە تەواوی ئامادەبووان كرد و  ھیوای خواست بەكردنەوەی ئەم بارەگایە  خزمەتی سەرجەم چین وتوێژی ناحیەی وانە بەھەموو پێكھاتەكانییەوە بكەین.

 راشیگەیاند: "یەكێتی خۆی بەخزمەتكاری ھەموو لایەك دەزانێت ھەروەك سەرۆك مام جەلال گرنگی تایبەتی داوە بە ھەموو پێكھاتەكانی دەشتی نەینەوا بۆیەش ئێستا یەكێتی بەسەرۆكایەتی سەرۆك بافڵ درێژە پێدەری رێبازی سەرۆك مام جەلال دەبێت لە پشتوانی كردن و خزمەتكردنی پێكھاتەكانی نەینەوا بەبێ جیاوازی" .

وتیشی: "ئاشكرایە سەرۆك بافڵ و مەكتەبی رێكخستن كردنەوەی ئەم بارەگایان لە دەڤەرەكە بە پێویست زانیوە  بۆ خزمەتكردنی ھاووڵاتیانی، بەتایبەتی دوای ئەو ساڵانەی كە ھێزە كوردستانییەكان بەھۆی شەڕی داعشەوە ئەم ناوچەیان چۆڵ كردبوو، ئەمڕۆش بە شانازییەكی زۆرەوە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بارەگای خۆی و پشتیوان و ھاوكاری بەردەوام دەبین .


PUKMEDIA


Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket