riklam

سەرۆك بافڵ: هەوڵی داهاتوویەكی پرشنگدار لەهەرێمەكەمان دەدەین

کوردستان 07:46 PM - 2023-10-18
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، سەعدی ئەحمەد پیرە   نووسینگەی سەرۆكی یەكێتی

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی، دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، سەعدی ئەحمەد پیرە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەرۆک بافڵ

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە یاوەریی دەرباز كۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەكێتی، سەردانی دكتۆر ئەرسەلان بایز سەركردەی دیار و تێكۆشەری یەكێتی و كوردستانی كرد.

‎لەدیدارەكەدا سەرۆك بافڵ ستایشی رۆڵ و پێگەی تێكۆشەرە دێرینەكانی یەكێتی كرد كە مێژوویەكی پرشنگداریان لە خەبات بۆ سەرفرازیی كوردستان تۆماركردووە، لە ناویشیاندا دكتۆر ئەرسەلان بایز كە یەكێكە لە سەركردە بەئەزموون و تێكۆشەرەكانی شۆڕشی نوێی گەلەكەمان و خاوەنی رابردوویەكی درەوشاوەیە.

‎لەبارەی سیاسەت و ستراتیژی یەكێتییەوە بۆ خزمەتی كوردستان و خەڵكە خۆشەویستەكەی، سەرۆك بافڵ رایگەیاند: "پشتبەستوو بە دڵسۆزیی خەڵكەكەمان و لێهاتوویی سەركردە دێرینەكانمان، بە ئەوپەڕی تواناوە هەوڵ بۆ دەستەبەركردنی ژیانێكی شایستە بۆ خەڵك و داهاتوویەكی پرشنگدار بۆ هەرێمەكەمان دەدەین".

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket