riklam

سوپای عیراق لە سەربازگەی تۆپزاوا لە سنوری كەركوك كشایەوە

کوردستان 01:17 PM - 2023-10-17
شاری کەرکوک PUKMEDIA

شاری کەرکوک

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

دوای هەوڵ و فشاری بەرپرسانی باڵای یەكێتی سوپای عێراق لە سەربازگەی تۆپزاوا لە سنوری كەركوك كشایەوە.

 

دوێنێ فراکسیۆنە کوردستانییەکان لەنوسراوێکدا داوایان لە جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرد، کە نوسراوێک ئاڕاستەی سەرۆک وەزیرانی عیراق بکات بە مەبەستی راگرتنی ئەو جموجوڵە سەربازیانەی لە ناوچەی تۆبزاوای سەربە پارێزگای کەرکوک دەکرێت، چونکە لەگەڵ بارودۆخی ئێستای کەرکوک و پێکەوە ژیانی ئاشتییانەی پێکهاتەکان لە ناوچەکە ناگونجێت.

هەر لە نوسراوەکەیاندا فراکسیۆنە کوردستانییەکان داواشیان کردبوو، هەموو لایەنێکی دەسەڵاتدار  هەوڵی راگرتنی جێگیرکردنی هەر هێزێکی سەربازی لەو ناوچەیە بدەن، کە رەمزی رژێمێکی لەناوچووە و ئەنفال و چەندین کارەساتی بەسەر میللەتی کورددا هێناوە و کاریگەری خراپی لەسەر خەڵکی ناوچەکە و کۆمەڵگای نێودەولەتیش بەجێ هێشتووە.

 

 لەچەند رۆژی رابردوودا هێزێكی سوپای عیراق جارێكی تر بەمەبەستی دانانی سەربازگە چووە تۆپزاوا، ئەمەش ناڕەزایی دانیشتووانی گوندەكەی لێکەوتەوە و رایانگەیاند:" رێگە نادەن سەربازگەكە كە بووەتە هێمای ئەنفال جارێكی تر بكرێتەوە سەربازگە.

دەقی نوسراوەکە بە وێنە...

 

 

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket