riklam

نوێنەری یەكێتی بەشداری کۆنگرەی هاوبەشی پارتی كار و پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی دەكات

ی ن ک 03:47 PM - 2023-10-15
بەختیار بەكر PUKMEDIA

بەختیار بەكر

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

هەڤاڵ بەختیار بەكر نوێنەری یەكێتیی نیشتیمانیی کوردستان لەهۆڵەندا، لەسەر بانگھێشتی فەرمی پارتی کاری هۆڵەندی (سۆسیال دیموكراتی هۆڵەندی) و پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی، بەشداری كۆنگرەی هاوبەشی ئەو دوو پارتە دەکات و پەیامی پیرۆزبایی یەكێتی دەگەیەنێتە کۆنگرە و سەرۆكایەتی هەردوو پارتەکە.

كۆنگرەی هاوبەشی سۆسیال دیموكراتەكانی ھۆڵەندا و پارتی چەپی سەوزی هۆڵەندی، سەرلەبەیانی رۆژی شەممە 14/10/2023 لە شاری رۆتەردام لە هۆڵە بەناوبانگەکانی دامەزراوەی ئاهۆی، بە ئامادەبوونی نوێنەری یەکێتی و نوێنەرانی چەندین پارت و ڕێكخراوی سیاسی جیھانی و باڵوێز و دیبلۆماتکاران، دەستی بەكارەكانی كرد.

 

ئەم كۆنگرەیە بە مەبەستی ئامادەكاری بوو بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی داهاتووی هۆڵەندا، کە بڕیارە لە 22/11/2023 بەڕێوەبچێت. بۆ ئەم هەڵبژاردنە، پارتی کار و پارتی چەپی سەوز، لیستی هاوبەشیان دەبێت و گەورە سیاسەتمەتاداری بەناوبانگ، (فڕانس تیمەرمانس)، سەرۆکایەتی لیستەکە دەکات و ئەگەری بوون بە سەرۆکوەزیرانی داهاتووی هۆڵەندا، بەهێزە و چاوەڕوان دەکرێت چەپەکان بەم خۆسازدانەوەیە بگەڕێنەوە لوتکەی دەسەڵات.

 

فڕانس تیمەرمانس، یەکێکە لە کەسایەتییە پڕ کاریگەر و هەرە دیارەکانی هۆڵەندا و ئەوروپا، لەئێستادا جێگری سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپایە و پێشتریش چەندین ساڵ ئەندامی پەرلەمان و وەزیری دەرەوەی هۆڵەندا بووە. لەناو سۆسیال دیموکراتەکانی جیهاندا وەکو یەکێك لە پێشەنگەکان سەیر دەکرێت. نوێنەری یەكێتی، کە میوانی تایبەتی كۆنگرەكە بوو، پەیامی فەرمی تایبەتی یەكێتی لە ئاستێكی باڵای حزبیدا ، گەیاندە سەرۆك و سەرۆكایەتی پارتی كار و پارتی چەپی سەوز، سەبارەت بە دواین گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەناوچەکەدا و رۆڵ و هەوڵەكانی یەكێتی لەم نێوەندەدا، هەروەها لەمەڕ دواین گۆڕانکارییە ناوخۆییەکان و بەڕێوەچوونی کۆنگرەی یەکێتی لەکۆتایی مانگی راپردوودا و دەسپێکردنەوەی پڕۆسەی خۆڕێکخستنەوە و ئامادەکاری بۆ هەڵەبژاردنەکانی داهاتوو، لە عیراق و لە هەرێمی کوردستاندا.

بەختیار بەكر نوێنەری یەكێتی لەهۆڵەندا بە میدیای یەكێتی راگەیاند: "كۆنگرەكە رووداوێکی مێژوویی بووە، بە یەکێك لە گەورەترین کۆنگرەکانی هۆڵەندا هەژمار دەکرێت، زیاتر لە پێنج هەزار ئەندام و سەدان میوانی نێودەوڵەتی، لەنێویاندا یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، بەشداربوون، گەرمترین هەواڵ و رووداوی رۆژ بووە و چاوی میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی لەسەر بووە. کۆنگرە، بەسەركەوتوویی بەڕێوە چووە و دەرفەتێكی باش بوو بۆ گەیاندنی پەیامی سیاسی و سازدانی دیداری دووقۆڵی لەگەڵ دۆستەكانمان لە پارتە چەپ و دیموكراتەكانەكان بەگشتی و دەستەخوشكەكانمان بەدیاریكراوی".

پارتی کاری هۆڵەندی, پارتێکی (سۆسیال دیموکرات)ـە وھاوتای یەكێتی، یٔەندامی خێزانی سۆسیالیست ئینتەرناسیۆناڵ و هاوپەیمانی پێشکەوتووخوازە، لەساڵی ١٩٤٦ دامەزراوە و یەكێكە لە پارتە ڕەسەنەكان، بەدرێژایی مێژوو ئەگەر لە لوتكەی دەسەڵاتدا نەبووبن ئەوا ھەمیشە ئۆپۆزیۆنێكی بەھێز و ڕێزلێگیراو بوونە.

 

پارتی چەپی سەوز، پارتێکی سیاسی هۆڵەندییە و واژۆی چەپی پێشکەوتنخوازانەی هەیە. پارتی چەپی سەوز لە ساڵی ١٩٩٠ دوای یەکگرتنی چوار پارتی چەپ دامەزراوە کە بریتین لە PPR، PSP، CPN و EVP. ژمارەی ئەندامەكانی پارتەكە ٣٣ هەزاری تێپەڕاندووە كە زۆربەیان گەنجن. لە پەرلەمانی هۆڵەندا و پەرلەمانی ئەوروپا فڕاكسیۆنەكانیان كاران و ئەندامی بڵۆكی سەوزەكانن. لەسەر ئاستی شارەوانییەكانی هۆڵەندا 537 ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانییان هەیە. پۆستی پارێزگاری ئەمستەردام لەم پارتەیە و بەیەكێك لە پارەتە هەرە خاوەن پێگە جەماوەرییەكان هەژمار دەكرێن.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket