riklam

ئەركی ئەندامانی مەكتەبی سیاسی دەستنیشانكرا

کوردستان 01:53 PM - 2023-10-15
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی PUKMEDIA

کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ئەمڕۆ بۆ جاری دووەم لەدوای پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بەڕێوەچوو، هەروەها ئەرکی ئەندامانی مەکتەبی سیاسی دەستنیشانکرا.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند:" له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕ‌ۆی مه‌كته‌بی سیاسی دا ئه‌ركی هه‌ڤاڵانی مه‌كته‌بی سیاسی دیاریكراو بڕ‌یاردرا ئه‌رك و به‌رپرسیارییه‌تی به‌م هه‌ڤاڵانه‌ بسپێردرێت:

1-  قوباد تاڵەبانی- لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال.

2-  سەرکەوت زەکی- لێپرسراوی مەکتەبی رێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

3-  بڵێسە جەبار فەرمان- لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

4-  عیماد ئەحمەد- لێپرسراوی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

5-  دەرباز کۆسرەت رەسوڵ- لێپرسراوی مەکتەبی پەیوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

6-  نزار ئامێدی – لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە بەغدا.

7-  تەلار لەتیف- لێپرسراوی ناوەندی یاسایی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان/ بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەسەڵاتی مەکتەبی هەیە.

8-  بورهانی سەعید سۆفی- لێپرسراوی مەکتەبی رێکخراوە دیموکراتییەکانی یەکیتیی نیشتمانی کوردستان.

9-  د.یوسف گۆران- لێپرسراوی مەڵبەندی دیراساتی گشتی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان/ بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ دەسەڵاتی مەکتەبی هەیە.

10-  رزگار حاجی حەمە- لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکیتیی نیشتمانی کوردستان.

11-  شاڵاو شێخ سەڵاح- لێپرسراوی مەکتەبی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

12-  شێخ ئەحمەد حەمەکەریم- لێپرسراوی دامەزراوەی داهات/ شوان قادر- لێپرسراوی دامەزراوەی خەرجی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان.

 

13- سەعدی ئەحمەد پیرە- وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.

 

هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند: "لە کۆبوونەوەکانی داهاتووی مەکتەبی سیاسیدا گفتوگۆ لەبارەی مەڵبەندەکان دەکرێت و لێپرسراوی مەڵبەندەکان دیاریدەکرێن".

 

وتەبێژی یەکێتی وتیشی: "هەر لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆدا تەئکید لەوە کرایەوە کە وەفدێکی باڵا پێکدەهێندرێت و سەردانی سەرجەم لایەنەکان دەکات بەمەبەستی هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەدوای کۆنگرە و گرنگیدانی زیاتر بە یەک ریزی و یەک هەڵوێستی و خزمەتی خەڵک".

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket