riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی دیاری عومەر

پرسەنامە 11:06 PM - 2023-09-28
پرسەنامە PUKMEDIA

پرسەنامە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ کۆچی دوایی خاتوو دیاری عومەر پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەکەیان دەکات.

 

دەقی پرسەنامەکە:

 

برا و هەڤاڵی بەڕێزم کاک ئاوات عومەر


بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو خاتوو دیاری عومەر کاکل




بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی خاتوو (دیاری عومەر کاکل) خوشکی هەڤاڵ ئاوات سکرتێری تایبەتی سەرۆک مام جەلال و پوری کاکە کۆژین سکرتێر-م بیست.


کۆچکردوو خاتوو (دیاری) خانمێکی نیشتمانپەروەر و ماندوونەناس بوو، رۆحیەتی شۆڕشگێڕی و ئەمەکداری و متمانە و نهێنی پارێزی لەبنەماکانی پەروەردەی خێزانیی ئەم خانمە بوو.


بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەسوکار و بنەماڵە کوردپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم. 


خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت. 


انا لله و انا الیه راجعون 


قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

PUKMEDIA

Riklam

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket