خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
کوردستان 09:45 PM - 2023-09-27
خاتوو گەلاوێژ
بەبۆنەی بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانەوە، خاتوو گەلاوێژ پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆك بافڵ و یەكێتییەكان دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:
پیرۆزبایی بۆ كاكە بافڵ و یەكێتییەكان
كوڕی شیرینم كاكە بافڵ سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لەقووڵایی دڵەوە پیرۆزبایی ئەم سەركەوتنە گەورەیەی حزبی شەهیدان لە كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و خودی جەنابی مام و تەواوی پێشمەرگە قارەمانەكان و زیندانیان و هەموو خەڵكی كوردستان و جەماوەری بەرفراوانی یەكێتی و تەواوی ئەندامان و لایەنگرانی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەڕابەرایەتی جەنابتان، دەكەم.
سەركەوتنی كۆنگرەی یەكێتی لەناو ئاپۆرای ئامادەبوان و دەستلەسەردڵی خەڵكی كوردستان و یەكێتییەكان، مژدەیەكی گەورەیە بەرەو سەركەوتنی زیاتری ئەم حزبەی كە پەروەردەی قوتابخانەی سەرۆك مام جەلال-ە. ئێوەی سەركردایەتی نوێ و بەتایبەتی تۆی كوڕی شیرینم بەپرسیارێتییەكی یەكجار گەورەتان خستووەتە ئەستۆی خۆتان، بەڵام دڵنیام بە بیری ورد و پلانی تۆكمە و خوێندنەوەی پێشهاتەكان، ئەركی خۆتان جێبەجێدەكەن و یەكێتیی قاڵبووی هەورازە سەخت و نشێوە دژوارەكان و كارەساتە خوێناوییەكان دەكەنەوە بەو یەكێتییەی كە جێی ئومێدی تەواوی خەڵكی كوردستان و نەتەوەی كورد دەبێت.
نامەوێت بەم پەیامە كورتە هەر پیرۆزبایی لە خۆت و هەڤاڵەكانت بكەم، بەڵكو دەمەوێت ئەوەت بیربهێنمەوە تۆ كوڕی ئەو مام جەلال-ی كە بووەتە سیمبولی بیری ورد و قوتابخانەی كوردایەتی و (صەمام الامان)ی عیراق و كۆكەرەوەی دژەكان نەك هەر لە ئاستی كوردستان و عیراق بەڵكو لە ناوچەكە و جیهانیشدا، بۆیە چاوەڕێی ئەوەتان لێدەكەم رێبازە پیرۆزەكەی مامی كوردان بەرنەدەن و هەموو توانایەكتان بخەنەگەڕ لەپێناو ئاشتی و ئاوەدانی و پێكەوەژیانی هەموو خەڵكی كوردستان بە هەموو حزب و پێكهاتە جیاكانییەوە.
دووبارە پیرۆزبایی سەركەوتنی كۆنگرەكەتان لێدەكەم و ئومێدەوارم لە ئاستی چاوەڕوانیی كەسوكاری سەربەرزی شەهیدان و كۆمەڵانی خەڵكی كوردستاندا بیت.
گەلاوێژ
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
09:27 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
01:30 PM - 2023-12-07
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
12:13 PM - 2023-12-07
قوباد تاڵەبانی: ژن لە كۆمەڵگەی ئێمەدا لاواز نییەو بەهێزە
09:30 AM - 2023-12-07
سەرۆك بافڵ: پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاكان دەكەین
09:32 PM - 2023-12-06
سهرۆك بافڵ: ئهركی ههموومانه وڵات لهئهگهری نهخوازراو بپارێزین
03:40 PM - 2023-12-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
کوردستان 09:27 PM - 2023-12-07 -
ئاراس محەمەد ئاغا: دەنگەکانی یەکێتی لە نەینەوا زیاد دەکات
کوردستان 08:21 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
ی ن ک 08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
ی ن ک 01:30 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمی سەرۆكی یەكێتی بۆ بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە محەمەد بیكەیسی
پرسەنامە 12:50 PM - 2023-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بایز برایم عباس شەرەبۆتی دەكات
پرسەنامە 12:22 PM - 2023-12-07 -
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
کوردستان 12:13 PM - 2023-12-07 -
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لیستێكی دەستپێشخەرو گەنجانەیە
کوردستان 12:03 PM - 2023-12-07