بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردرایەوە
کوردستان 06:10 PM - 2023-09-27
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
پاش پشوویەك، پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان دەستیپێكردەوە و بە كۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمين كۆنگرە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردرایەوە.
لەگەڵ ئەوەی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 27-9-2023، پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیستمانیی كوردستان لە سلێمانی دەستیپێكرد، پاش پشوویەك پاشنیوەڕۆ كۆنگرە دەستیپێكردەوە و لەدوای چەند رێكارێكی یاسایی كۆنگرە، بە كۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمين كۆنگرە، بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردرایەوە.
هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا كۆسرەت رەسوڵ عەلی و خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بە كۆی دەنگی ئەندامانی پێنجەمين كۆنگرە، وەك سیمبولی باڵای یەكێتی ناوزەندكران.
پڕۆفایلی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی
بافڵ جەلال حیسامەدین تاڵەبانی ساڵی 1973 لە بەغدا لەدایكبووە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی كوڕە گەورەی جەلال تاڵەبانی و ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەدە و برای قوباد تاڵەبانییەو بەناوی بافڵەكەی چەمی ڕێزانەوە ناونراوە ، ژیانی منداڵی و گەنجێتی لە ماڵی برایم ئەحمەدی باپیری لە بەریتانیا بەسەر بردووەو تەمەنی گەنجێتی زیاتر بە خوێندنەوە و وەرزشەوە بەسەر بردووە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی بەرپرسی نووسینگەی سكرتاریەتی سەرۆك تاڵەبانی بووەو لەساڵی 1996 بەشداری لە ڕاهێنانەكانی فەیلەقی فەرەنسادا كردووە، هەروەها ساڵی 1998 یەكێك بووە لە بەشداربووانی ڕاهێنانە سەربازییەكانی بەریتانیاو ساڵی 2000 بەشداری لە ڕاهێنانی هێزە تایبەتییەكانی ئەمریكادا كردووە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە ئەمریكا و بەریتانیا ستراتیژی سیاسی خوێندووەو دواتر دەزگای دژەتیرۆری دامەزراندووە و بەرپرسی كاروباری دژەتیرۆری كوردستان بووە، لە دوای كۆچی دوایی سەرۆك مام جەلال گەڕانەوەی تەرمەكەی بۆ شاری سلێمانی بافڵ تاڵەبانی زیاتر لە جاران دەركەوتەوە و بە ئاڕاستەی یەكخستنەوەی ناوماڵی یەكێتی كاری كردوەو دەنگە ناڕازییەكانی ناو یەكێتی و دەرەوەی یەكێتی ئاشتكردوەتەوە.
ڕۆڵی لە دانانی سەرۆككۆماری عێراقدا هەبووە تا كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی هیچ پۆستێكی لەناو یەكێتیدا نەبووە، هەر لەو كۆنگرەیەدا بە ئەندامی سەركردایەتی هەڵبژێردراو لە ١٨ ی شوباتی 2020 بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی سەركردایەتی بە هاوسەرۆكی یەكێتی هەڵبژێردران، رۆژی ٢٨ / ٨ /٢٠٢٢ بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی سەركردایەتی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردرا.
لەماوەی سەرۆكایەتی یەكێتی دا رۆڵی گرنگی گێڕا لە یەكخستنەوەی ریزەكانی یەكێتی ، بەهێزكردنەوەی پێگەی لەسەر ئاستی هەرێم ، عیراق و ناوچەكە وسەرۆك بافڵ وەك سەركردەیەكی كاریگەر لە وڵاتدا زۆرترین دیدارو جوڵەی سیاسی هەبووە لە یەك ساڵی رابردوودا.
ئەمڕۆش 27-9-2023 لە كۆنگرەی پێنجەمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە كۆی دەنگی ئەندامان بافڵ جەلال تاڵەبانی بە سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردرایەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
كاندیدانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بناسە
01:18 PM - 2023-11-05 -
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
09:27 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
01:30 PM - 2023-12-07
ئەمانەش ببینە
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
12:13 PM - 2023-12-07
قوباد تاڵەبانی: ژن لە كۆمەڵگەی ئێمەدا لاواز نییەو بەهێزە
09:30 AM - 2023-12-07
سەرۆك بافڵ: پشتگیریی سەربەخۆیی دادگاكان دەكەین
09:32 PM - 2023-12-06
سهرۆك بافڵ: ئهركی ههموومانه وڵات لهئهگهری نهخوازراو بپارێزین
03:40 PM - 2023-12-06
زۆرترین خوێنراو
-
قوباد تاڵەبانی ئەندامێتی فەخری لە کۆمەڵەی تالاسیمیای کوردستانی پێبەخشرا
کوردستان 09:27 PM - 2023-12-07 -
ئاراس محەمەد ئاغا: دەنگەکانی یەکێتی لە نەینەوا زیاد دەکات
کوردستان 08:21 PM - 2023-12-07 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی تاکە هێزی پارێزەری کەرکووک و کەرکووکییەکانە
ی ن ک 08:04 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمییەكان بۆ كۆچی دوایی قاسم حاجی حەمە
ی ن ک 01:30 PM - 2023-12-07 -
هاوخەمی سەرۆكی یەكێتی بۆ بنەماڵەی شەهیدی فەرماندە محەمەد بیكەیسی
پرسەنامە 12:50 PM - 2023-12-07 -
قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە خانەوادەی بایز برایم عباس شەرەبۆتی دەكات
پرسەنامە 12:22 PM - 2023-12-07 -
سەرۆك بافڵ: یەكێتی پشتگیریی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات
کوردستان 12:13 PM - 2023-12-07 -
هاوپەیمانی كەركوك هێز و ئیرادەمانە، لیستێكی دەستپێشخەرو گەنجانەیە
کوردستان 12:03 PM - 2023-12-07