riklam

فراکسیۆنی یەکێتی: هێرشەکانی سەر هەرێم هەڕەشەیە بۆ سەر ئاسایشی عیراق

عیراق 08:25 PM - 2023-09-18
 لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA

لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بەتوندی ئیدانەی کردەوەکەی ئەمڕۆی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی سەربە ناحیەی عەربەتی پارێزگای سلێمانی دەکات و تێیدا رایدەگەیەنێت:"ئەم کردەوە دوژمنکارییە پێشێلی سەروەری خاک و ئاسمانی دەوڵەتی عێراقە".

 

دەقی راگەیەنراوەکە:

 

بەتوندی کردەوە دوژمنکارییەکەی ئەمڕۆی فرۆکەخانەی کشتوکاڵی سەربە ناحیەی عەرەبەتی پارێزگای سلێمانی دەکەین، کە بەهۆی بوردومانی دوو فرۆکەی بێفرۆکەوانەوە شەش پێشمەرگەی دژەتیرۆر شەهید و برینداربوون. 

ئەم کردەوە دوژمنکارییە پێشێلی سەروەری خاک و ئاسمانی دەوڵەتی عێراقە، کە بەداخەوە ئەمە چەندینجارە لەسنوری پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان روودەدات و هەرەشەشە بۆ سەر ئۆقرەیی و ئاسایشی عیراق و هەرێمی کوردستان.

داوای لەحکومەتی ئیتحادی دەکەین کە بێتە دەنگ لەئاستی ئەم پێشلکاریانەی سەر سەروەری عیراق و رێوشوێنی دیپلۆماسی بگرێتەبەرو ئەنجامدەرانی ئەمجۆرە کردەوە دوژمنکارییانە ناچار بکرێن رێز لە سەروەری خاک و ئاسمانی عیراق بگرن و دەست لەم تاوانکارییانە هەڵبگرن. 

داوا لە فراکسیۆن و پەرلەمانتارانی نیشتمانپەروەری ئەنجومەنی نوێنەرانی دەکەین هەڵوێستیان هەبێت لەپاراستنی سەروەری و ئارامی عیراق.

سڵاو لەرۆحی ئەو پێشمەرگانەی دژەتیرۆر کە ئەمرۆ لەبۆردومانەکەدا شەهیدبوون، کە ئەم هێزە رۆڵی گەورەی لە شەڕی تیرۆرو تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش و هاوکارو هەماهەنگی هێزەکان و دەزگا ئەمنیەکانی ئیتحادی بوون لە پاراستنی ئاسایشی عیراق. 


فراکسیۆنی یەکێتی 
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق
١٨/ ٩ / ٢٠٢٣

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket