riklam

داگای فیدڕاڵی تەسلیمکردنەوەی بارەگای ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک بە پارتی رادەگرێت

کوردستان 04:27 PM - 2023-09-03
دادگای باڵای فیدراڵی PUKMEDIA

دادگای باڵای فیدراڵی

 

دادگای باڵای فیدراڵی عیراق له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامی شاری كه‌ركوك بڕیاریدا به‌راگرتنی تەسلیمکردنەوەی باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان.

 

رێکاری تەسلیمکردنەوەی بارەگاکە بە پارتی راده‌گیرێت

له‌سه‌ر بنه‌مای سكاڵایه‌كی یاسایی به‌ ژماره‌ (213)، دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بڕ‌یاریدا به‌ ( راگرت تەسلیمکردنەوەی باره‌گای فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی كه‌ركوك به‌ پارتی دیموكراتی كوردستان) ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رژوه‌ندی گشتی و ده‌سته‌به‌ركردنی ئاسایش و ئارامی شاری كه‌ركوك.

له‌ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عیراقدا هاتووه‌: "تا ئه‌و كاته‌ی ئه‌و سكاڵا یاساییه‌ یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌ رێکاری تەسلیمکردنەوەی بارەگاکە بە پارتی راده‌گیرێت".

 

پارتی بۆ مەرامی سیاسی و شەڕی بارەگا ناڕەزاییەکانی قۆستەوە

چەند رۆژێکە پشێوی و نائارامی لە شاری کەرکوک روویداوە و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ مەرامی سیاسی و شەڕی بارەگا ناڕەزاییەکانی قۆستەوە و بووە هۆکاری ئاڵۆزی زیاتر و شەهیدبوونی چوار گەنج و برینداربوونی زیاتر لە 15 کەس، سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ئاشکرایکرد: "ئەو کەسانەی سەرپەرشتی خۆپیشاندانەکانی کەرکوکیان دەکرد، لە هەولێر دەژین و لایەنێک بە مەبەست ئەو کارەی کردووە".

به‌پێی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵی عیراق بێت، ئاڵۆزییه‌كانی دوێنێی كه‌ركوك به‌هۆی باره‌گایه‌كی پارتییه‌وه‌ بووه‌، له‌به‌رامبه‌ریشدا ئاسۆ مامه‌ند كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هه‌رچی باره‌گای حزبی هه‌یه‌، ناگاته‌ خوێنی منداڵێكی كوردو خوێنی رۆڵه‌كانمان له‌ باره‌گای سه‌رجه‌م حزبه‌كان له‌لا پیرۆزتره‌".

 

عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك رێگای کەرکوک-هەولێریان داخست

رۆژی 25ی مانگی رابردوو، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق وه‌كو فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان داوای كرد فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی كه‌ركوك باره‌گاكه‌یان چۆڵ بكه‌ن‌ و تەسلیمی پارتی دیموكراتی كوردستانی بكه‌نه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌م بینایه‌ به‌ر له‌ رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017  و لێکەوتەکانی ریفراندۆم، باره‌گای پارتی بووه‌.

له‌دوای ئه‌م بڕ‌یاره‌وه‌ عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوك ده‌ستیان به‌ ده‌ربڕ‌ینی ناڕ‌ه‌زایه‌تی كرد‌و رێگه‌ی كه‌ركوك- هه‌ولێریان داخست، ئه‌مه‌ وه‌كو نیشاندانی ناڕ‌ه‌زایه‌تی دژ به‌ گه‌ڕ‌انه‌وه‌ی پارتی بۆ كه‌ركوك، دوێنێ ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتیانی كورد دژی گرتنی رێگاكه‌ خۆپیشاندانیان كرد‌و به‌ریه‌ككه‌وتن له‌نێوان هه‌ردوولا‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان روویدا، چوار هاووڵاتی كورد شه‌هیدبوون و 15ی تریش برینداربوون.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket