riklam

خیانەتی ٣١ی ئاب لە بەڵگەنامەکانی رژێمی بەعسدا

کوردستان 10:54 AM - 2023-08-31
خیانەتی ٣١ی ئاب لە بەڵگەنامەکانی رژێمی بەعسدا PUKMEDIA

خیانەتی ٣١ی ئاب لە بەڵگەنامەکانی رژێمی بەعسدا

٣١ی ئاب ئەو خیانەتە مەزنەی پارتی دژی ئەزموونی نوێ کوردستان و خەڵک و یەکێتیی نیشتمانیی بە پشتیوانی حزبی بەعس و تانکەکانی رژێمی سەدام ئەنجامیدا و سەدان شەهید و بریندار و بێسەروشوێنی لێکەوتەوە، بەڵگەنامەکانی رژێمی بەعس بەشێک لە قێزەونی ئەو خیانەتە گەورەیەی پارتی ئاشکرا دەکەن.

هێزەکانی عیراق لە ناو هەولێر

یەک لە بەڵگەنامەکانی هەواڵگری ئەوکاتی رژێمی بەعس ئاماژە بەوەدەدات کە هەندێ رووداوی نائاسایی لە ١/٩/١٩٩٦ رویداوە، "یەکەکانی سوپای عیراق کۆنترۆڵی رێگەی شەست مەتریان لە عەین کاوە لە باکوورەوە تا ناوچەی سایلۆ لەباشوور کردووەو هێزەکانی پارتی رێنوێنیان کردوون و لەرێگەی کۆیەن"، ئەمە ئەو راستییە دەردەخات کە هێزەکانی رژێمی بەعس هەولێریان داگیرکردووە.

دزی و تاڵانی گرتن و بردن

دۆکیۆمێنتەکانی بەعس لەبارەی رووداوەکانی ناوشاری هەولێر لە سەرەتای مانگی ئەیلول ئاماژە بەوە دەدەن کە گروپە چەکدارەکانی سەر بە مەسعود بارزانی دەستیانکردووە بە تاڵانکردنی بارەگاکانی یەکێتی و دامەزراوە رەسمییەکان و گەڕەک و ماڵی لایەنگرانی یەکێتی لە هەولێر، هەروەها باس لەوە دەکەن کە هیچ جۆرە جوڵەیەک لە هەولێر بەدی ناکرێت و ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆر لە شاردا بڵاوبۆتەوە.

دروستکردنی هێڵی بەرگری

نووسراوەکانی هەواڵگری سوپای عیراق لەبارەی خیانەتی گەورەی ٣١ی ئاب ژمارەیەک نهێنی ئاشکرا دەکەن، "بەشێک لە سەرکردەکانی یەکێتی بەمەبەستی بەرگری لەهەولێر ماونەتەوە و بەشێکی دیکەیان هێڵێکی بەرگریان لە دێگەڵە و دەوروبەری کۆیە بۆ رێگری لە هێرشەکان دروستکردووە"، هەروەها باس لەوە دەکەن کە هێزەکانمان ئەرکەکانیان بەشێوەیەکی باش ئەنجامداوە دوای چەندین ساڵ لە مانەوە لەهێڵی بەرگری.

بێ توانایی گروپی چەکدارانی بارزانی

یەکێک لە بەڵگەنامەکان کە لە بەڕێوەبەرایەیی هەواڵگری سەربازی هاتووە و باس لە گروپی چەکداری بارزانی دەکات، "تا ئێستا کە ١/٩/١٩٩٦ واتە رۆژێک دوای ٣١ی ئاب چالاکی گروپە چەکدارەکانی مەسعود بارزانی لە پاککردنەوەی گەڕەک و ناوچەکانی هەولێر لە ئاستی پێویستدا نین سەرەڕای هاتنە ناوەوەی هێزەکانمان بۆ ناو هەولێر، ئەمەش لاوازی رێکخستنی ئەو هێزانە دەردەخات کە وا دەکات پلانێکی تۆکمە بۆ گەڕانەوەی هێزەکانمان بۆ جێگەکانی پێشویان دابنێین"، ئەمەش ئەو راستییە دەردەخات کە ئەگەر پێشڕەویی تانکەکانی بەعس نەبوایە هەرگیز پارتی بەو هێزو ناڕێکخراوەیەوە نەیدەتوانی پێشڕەوی بکات.

جموجوڵی نائاسایی لەنێوان گاردی کۆماری و گروپە چەکدارەکان بارزانی

لەکاتی داگیرکردنی هەولێر لە ٣١ی ئابدا، لەلایەن هێزەکانی گاردی کۆماری عیراق بە رێنوێنی پارتی، بەڵگەنامەکانی بەعس باس لەوە دەکەن کە جموجوڵێکی ناڕێک و نائاسایی و تێکەڵییەک لەنێوان هێزەکانیان و گروپە چەکدارەکان مەسعود بارزانی بەدی دەکرا، دواتر دەرکەوتوە کە ئەو هێزانە خەریکی تاڵانی و دزی و دەستدرێژین بۆسەر ماڵ و خەڵکی هەولێر.

هەڵوێستی رێکخراوە مرۆییەکان

بەڵگەنامەکانی ئەوکاتی رژێمی بەعس کە بەنهێنی رەوانەی سەروو خۆیان کراون لەبارەی رێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان دەڵێن، "رێکخراوەکان و نوسینگەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان فەرمانیان بە چۆڵکردنی بارەگاو شوێنەکانیان کردووە لەهەولێر و گواستنەوەی بەڵگەنامەکانیان بۆ شوێنی دیکە، هەروەها نووسینگەی ئەو رێکخراوانە لەکاتی هێرشەکانی سوپای عیراق و چەکدارەکانی پارتی بۆ هەولێر کۆمەڵێک دەستدرێژ و پێشێلکارییان بەرامبەر نوسینگەکانی خۆیان و ئەو کەسانەشی لەگەڵیان کاریان کردووە تۆمار کردووە".

جێی باسە، بەرەبەیانی ٣١ی ئابی ١٩٩٦، هێزەکانی سوپای عیراق بە ناونیشانە جیاوازەکانیانەوە بەڕێنوێنی چەکدارەکانی پارتی هێرشێکی گشتگیریان بۆ هەولێر و حکومەتی هەرێم و پەرلەمانی کوردستان کرد، سەرەڕای بەرگرییەکی زۆر و بەخشینی سەدان شەهید و بریندار لەلایەن هێزەکانی یەکێتی، بەڵام لەبەر نابەرامبەریی زۆری هێزکان و خیانەتی گەورەی پارتی، هێزەکان پاشەکشەیان کردو هەولێر کەوتە ژێر زنجیری تانکەکانی ئەنجامدەری رژێمی ئەنفال و کیمیاباران بەڕێنوێنی پارتی.
PUKMEDIA

وێنەی بەشێک لە بەڵگەنامەکان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket