riklam

د. بەرهەم ساڵح و سودانی گفتوگۆی هەلومەرجی سیاسی پرسی ژینگە دەكەن

عیراق 10:36 PM - 2023-08-30
  د. بەرهەم ساڵح و سودانی ئاژانسەكان

د. بەرهەم ساڵح و سودانی

بیروڕا

د. بەرهەم ساڵح رۆژی 30-8-2023، لە بەغدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عیراق كۆبووەوە و سەبارەت بە هەلومەرجی سیاسی و دۆخی گشتی وڵات و پرسی ژینگە و گۆڕانكاری كەشوهەوا گفتوگۆیان كرد.

لەدیدارەكەدا جەخت لەگرنگی چارەسەری بنەڕەتی كێشە هەڵپەسێردراوەكان، بەتایبەتی كێشەی بودجە و مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بە ئاڕاستەی خزمەتكردنی هاووڵاتیان بێ جیاوازی لەسەرتاسەری عیراق كرایەوە.

هەروەها د. بەرهەم ساڵح لەگەڵ دادوەر فائق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كۆبووەوە، لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لەسەر رێزگرتن لە دەستوور و دامەزراوە دادوەرییەكان و دووپاتكرایەوە لە پشتیوانیكردنی رۆڵی دادگا لە بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و چەسپاندنی دادوەری.

هاوكات د. بەرهەم لەگەڵ دكتۆر محەمەد تەمیمی، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانانی عیراق كۆبووەوە، لە كۆبوونەوەكەدا جەختكرایەوە لەگرنگی رۆڵی وەزارەتی پلاندانان بۆ پێویستی دانانی پلانی چاكسازی و گەشەپێدانی سیاسەتی ئابووری بەپێی گۆڕانكارییەكان.

هەر لەو چوارچێوەیەدا د. بەرهەم لەگەڵ عەبدولئەمیر شەممەری، وەزیری ناوخۆی عیراق كۆبووەوە و سەبارەت بە دۆخی ئەمنی وڵات گفتوگۆكرا و دووپاتكرایەوە لەگرنگی ریشەكێشكردنی پاشماوەكانی تیرۆر و پاراستنی ئاسایشی وڵات.

لە درێژەی دیدارەكانیدا د. بەرهەم لەگەڵ قاسم ئەعرەجی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عیراق كۆبووەوە، لەدیدارێكدا گفتوگۆكرا لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەكانی وڵات و جەختكرایەوە لە پێویستی بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری و پاراستنی ئارامی هاووڵاتیان.

لە بەشێكی دیكەی دیدارەكانیدا د. بەرهەم ساڵح پێشوازیكرد لە ئەحمەد فەكاك، وەزیری رۆشنبیری عیراق و بەگرنگییەوە باس لە بەرەوپێشبردنی كەرتی رۆشنبیری و گەشتوگوزار و پاراستنی شوێنەوارەكان كرا.

PUKMEDIA


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket