بەهەوڵی فراکسیۆنی یەکێتی زیاتر لە٣هەزار کارمەندی کۆمسیۆن دەکرێنە هەمیشەیی
کوردستان 05:48 PM - 2023-06-08
د.بڕیار رەشید
زیاتر لە سێ هەزار کارمەندی کۆمسیۆن لەهەوڵێکی یەکێتی سودمەند دەبن
بەهەوڵی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لەفراکسیۆنی
یەکێتی بڕیاری بەهەمیشەییکردنی ٣ هەزار و ٢٧ كارمەندی گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی
هەڵبژاردنەكانی عیراق دەدرێت.
د. بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە
فراكسیۆنی یەكێتی بە سایتی رەسمی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "پاش هەوڵی زیاتر لە یەك ساڵمان، سەرئەنجام ئەنجومەنی
وەزیران بڕیاری بە هەمیشەیی كردنی ٣ هەزار و ٢٧ كارمەندی گرێبەستی كۆمسیۆنی باڵای
سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراقی دەركرد، كە لەو ژمارەیە هەزر و ١٥٠ کارمەندیان كوردن،
هاوکات ٩٥٠ کارمەندیان لەهەرێمی کوردستانن و هەزار و ٨٧٧ کارمەندیشیان لەپارێزگاکانی
دیکەی عیراقن.
راشیگەیاند: "هەرچەندە ئەو كارە ئاسان نەبوو و چەندین
گرفتی تێدا بوو، چونكە كارمەندەكان تەنها كورد نەبوون بەڵكو بۆ هەموو پارێزگاكانی
عیراق بوو، بۆ ئەو مەبەستە گفتوگۆمان لەگەڵ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی
عیراق كرد و ئەوانیش چەند جارێك داوایان ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق كرد، بەڵام
بێ ئەنجام بوو".
"دواجار بە پێداگری فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەران توانیمان بڕیاری ژمارە 23320 ی ساڵی 2023 ی ئەنجومەنی وەزیران لەسەر بە
هەمیشەیی كردنی كارمەندانی گرێبەستی كۆمسیۆن بەدەستبهێنین و بەردەوامیش چاودێری رێكاری
جێبەجێ كردنی بڕیارەكە دەكەین" د. بڕیار رەشید وادەڵێت.
راشیگەیاند: "هەوڵەكانی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی
كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بۆ بەهەمیشەیی كردنی كارمەندانی كۆمسیۆن، جێی
سوپاس و پێزانینی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی عیراق بوو و كۆمسیۆنەكە دەستخۆشی ئاڕاستەی
فراكسیۆنەكەمان كردووە".
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا
03:47 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2023-09-27
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
10:27 AM - 2023-09-27
یهكێتی پێنجهمین كۆنگره دهبهستێت
09:54 AM - 2023-09-27
سەروتاری راگەیاندن
08:51 AM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
نێچیرڤان بارزانی: یەكێتی هێزێكی سەرەكی پڕۆسەی سیاسییە
کوردستان 03:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی وتاری سەرۆککۆمار لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی
عیراق 02:28 PM - 2023-09-27 -
وتەبێژی کۆنگرە: لە یەکەم رۆژی کۆنگرە لیژنەکان پێکدەهێندرێن
کوردستان 11:21 AM - 2023-09-27 -
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:09 AM - 2023-09-27 -
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
کوردستان 10:27 AM - 2023-09-27 -
سەرۆک بافڵ: هاوبەشی ئازار و ماتەمی قوربانییەکانی حەمدانییەین
کوردستان 10:18 AM - 2023-09-27 -
ستران عەبدوڵڵا: گوێ لە بڕیاری کۆنگرە دەگرین
کوردستان 10:11 AM - 2023-09-27 -
یهكێتی پێنجهمین كۆنگره دهبهستێت
کوردستان 09:54 AM - 2023-09-27