riklam

جەلال شێخ ناجی پێشوازی لە وەفدێکی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە هەرێم دەکات

کوردستان 03:17 PM - 2023-06-06
کۆبوونەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و وەفدێکی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە هەرێم PUKMEDIA

کۆبوونەوەی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری و وەفدێکی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە هەرێم

جەلال شێخ ناجی سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری لە بارەگای ئاژانس لە قەڵاچوالان پێشوازی لە وەفدێکی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا لە هەرێم کرد.

لەدیدارێکدا دواپەرەسەندنە ئەمنی و سەربازییەکان و هەماهەنگییە هەواڵگرییەکان لەنێوان هەردوولا و هێزە عیراقییەکان گفتوگۆی لەبارەوەکراو جەختکرایەوە لە پەرەپێدانی هاریکارییەکان لە پێناو سەقامگیری ئەمنی و پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان .

هەر لە دیدارەکەدا جەلال شێخ ناجی، هەماهەنگی  نێوان هێزە ئەمنییەکانی هەرێم و بەغدا و هێزەکانی هاوپەیمانان بە تایبەت ئەمریکای بە هەنگاوێکی ئەرێنی وەسفکرد بۆ سەرخستنی هەوڵەکان لەپێناو  ئارامی و ئاسایشی زیاتر و رایگەیاند: "دەرئەنجامی ئەم هاریکارییە چەندین ئۆپەراسیۆن و کردەی ئەمنی و سەربازی بەرهەمدار ئەنجام دراون و کاریگەریان لە سەردۆخی ئاسایش هەبووە کە بەدڵنییاوە ئەم پەیوەندییە بەردەوام دەبێت و بەهێزتری  دەکەین ".

لەبەرامبەردا فەرماندەی تیمی هێزە تایبەتەکانی ئەمریکا بەردەوامی پشتیوانییەکانیانی بۆ پێدانی راوێژ و پێشخستنی توانا هەواڵگرییەکانی هەرێم دووپاتکردەوە .
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket