پرسەنامەکان بۆ کۆچی دوایی مستەفا فەرمان
پرسەنامە 08:21 PM - 2023-06-03
پرسەنامە
پرسەنامەکان بۆکۆچیدوایی مستەفا فەرمان برای سەرکردە و تێکۆشەری كوردستان و یەکێتی کاک جەبار فەرمان.
پرسەنامەی سەرۆک بافڵ..
بەڕێز خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بەڕێزان خانەوادەی سەربەرزی کاک مستەفا فەرمان
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر کاک (مستەفا فەرمان)، برای سەرکردە و تێکۆشەری كوردستان و یەکێتی کاک جەبار فەرمانم پێگەیشت.
بۆ ئەم خەمە گەورەیە پرسە و هاوخەمی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵە سەربەرزەكەتان دەكەم كە نموونەی باڵای تێكۆشان و قوربانیدانن لەپێناو كوردستان.
لەخوای گەورە داواکارم هەڤاڵی کۆچکردوومان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری بەهەموولایەک ببەخشێت.
دڵسۆزتان
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی کۆسرەت رەسوڵ....
کۆسرەت رەسول هاوخەمی بۆ کۆچی دوایی مستەفا فەرمان دەردەبڕێت
بەڕێزان: خانەوادەو کەسوکاری کاک مستەفا فەرمان
بەداخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی پێشمەرگەی دێرین و تێکۆشەر کاک (مستەفا فەرمان) برای سەرکردەی تێکۆشەرو قارەمان کاک جەبار فەرمان-م بیست، دڵگران و خەمباری کردم، هاوبەشی خەمتانم، پرسەو سەرەخۆشی خۆم ئاراستەی خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان دەکەم، هیواخوازم ئەمە دواکۆست و ناخۆشیتان بێت، خوای گەورە سەبووری هەموو لایەک بدات و کۆچکردوو جێگای بەهەشتی بەرین بێت.
کۆسرەت رەسول عەلی
سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی...
هەڤاڵ بڵێسە جەبار فەرمان
خانەوادەو کەسوکاری کۆچکردوو "مستەفا فەرمان"
بۆ کۆچی دوایی تێکۆشەرو پێشمەرگەی دێرین کاک (مستەفا فەرمان) مامی بەڕێزتان و برای شەهیدی فەرماندە و سەرکردەی کۆچکردوو کاک جەبار فەرمان، هاوبەشی خەمتانین و سەرەخۆشیمان ئاراستەی بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرو قارەمانەکەتان دەکەین ،لەیەزدانی مەزن داواکارین دوا خەم و ناخۆشی بنەماڵەکەتان بێت و کۆچکردو جێگەی بەهەشتی بەرین بێت و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی....
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو مستەفا فەرمان
بەڕێز خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵى کۆچی دوایی تێکۆشەر و پێشمەرگەی دێرین (مستەفا فەرمان) مامی خاتوو بڵێسە جەبار فەرمانم بیست.
بەم بۆنە غەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی ئاڕاستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە نیشتمانپەروەرەکەتان دەکەم و هاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خواى گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگاى بەهەشت بێت، سەبورى و دڵنەواییش بەهەموو لایەک ببەخشێت.
انا لله و انا الیه راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
پرسەنامەی دامەزراوەی سەرۆک جەلال تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی مستەفا فەرمان
هەواڵی زیاتر
-
خاتوو گەلاوێژ: سەركردایەتی نوێ یەكێتی دەكاتەوە جێی ئومێدی نەتەوەكەمان
09:45 PM - 2023-09-27 -
راپۆرتی سیاسی سەرۆك بافڵ لە پێنجەمین كۆنگرەدا
06:58 PM - 2023-09-27 -
پیرۆزباییەكان بۆ بەستنی پێنجەمین كۆنگرەی یەكێتی
06:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی پەیامی بافڵ جەلال تاڵەبانی لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتیدا
03:47 PM - 2023-09-27
ئەمانەش ببینە
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
11:09 AM - 2023-09-27
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
10:27 AM - 2023-09-27
یهكێتی پێنجهمین كۆنگره دهبهستێت
09:54 AM - 2023-09-27
سەروتاری راگەیاندن
08:51 AM - 2023-09-27
زۆرترین خوێنراو
-
نێچیرڤان بارزانی: یەكێتی هێزێكی سەرەكی پڕۆسەی سیاسییە
کوردستان 03:31 PM - 2023-09-27 -
دەقی وتاری سەرۆککۆمار لە پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی
عیراق 02:28 PM - 2023-09-27 -
وتەبێژی کۆنگرە: لە یەکەم رۆژی کۆنگرە لیژنەکان پێکدەهێندرێن
کوردستان 11:21 AM - 2023-09-27 -
پێنجەمین کۆنگرەی یەکێتی بەڕێوەدەچێت
کوردستان 11:09 AM - 2023-09-27 -
قوباد تاڵەبانی: ئەنجامدانی کۆنگرە پێش وادەی خۆی زیندویی یەکێتی دەردەخات
کوردستان 10:27 AM - 2023-09-27 -
سەرۆک بافڵ: هاوبەشی ئازار و ماتەمی قوربانییەکانی حەمدانییەین
کوردستان 10:18 AM - 2023-09-27 -
ستران عەبدوڵڵا: گوێ لە بڕیاری کۆنگرە دەگرین
کوردستان 10:11 AM - 2023-09-27 -
یهكێتی پێنجهمین كۆنگره دهبهستێت
کوردستان 09:54 AM - 2023-09-27