riklam

رەفعەت عەبدوڵا: کادری پسپۆڕ بۆ ئۆرگانەکان پێبگەیەندرێت

کوردستان 06:27 PM - 2023-05-21
سەردانی بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بۆ مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری PUKMEDIA

سەردانی بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی بۆ مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری

لەچوارچێوەی رێکخستنەوەی ئەرکی ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دا ئەمڕۆ 21 ی 5ی 2023،  هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی سەردانی مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هۆشیاری کرد.

 لە کۆبوونەوەیەکیدا لەگەڵ لێپرسراو و ستافی مەکتەب، سەرەتا بڕیاردەری دەستەی کارگێری مەکتەبی سیاسی خەڵاتی رێزلێنانی بەخشیە هەڤاڵ هەوراز محەمەد ئەندامی مەکتەبی بیروهۆشیاری کە وەک سینەماکارێکی کورد لەفێستیڤاڵی (رۆژانی سینەمای عیراقی) بە بەشداری کورتەفیلمێک سەرکەوتنی بەدەستهێنابوو.

 پاشان هەڤاڵ ئارێز عەبدوڵا لێپرسراوی مەکتەبی گەشەپێدانی بیروهۆشیاری پوختەیەکی لەسەرکاروچالاکیەکانی بۆرد و بەشەکانی مەکتەبەکەیانی پێشکەش کرد کە لە بەردەوامی کردنەوەی چەندین خول و کۆڕ و سیمیناری گەشەپێدانی بیردا بۆ مەڵبەند و ئۆرگانەکانی تر جێدەستیان دیاربووە و لە بەردەوامیدان بەدەرچواندنی گۆڤاری وەرزیی نوێبوونەوە، هەروەها بۆردی ئەکادیمیای کادران توانیویانە لە خولەکانیاندا چەندین کادر پێبەگەیەنن.

پاشان هەڤاڵ رەفعەت عەبدوڵا کورتەیەکی لەسەر بارودۆخی سیاسی عیراق وکوردستان وپێگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەم قۆناغەدا بۆ ئامادەبووان باسکرد کە یەکێتی لە ئاستی باڵادا پەیوەندییەکانی رێکخستۆتەوە ولە عیراق و هەرێمی کوردستان لەگەڵ گشت لایەنەکاندا لە گفتوگۆدایە کە لەگشت کایەکاندا بە دیالۆگ و لێکتێگەیشتن کاربکرێت بۆ جێگیر بوونی بارودۆخی سیاسی وئابوری ناوچەکە وپێکەوە تواناکانی هەمووان بۆ خزمەتی کۆمەڵانی خەڵک یەکبخرێن.

 لە بەشێکی تری وتەکانیدا بڕیاردەری دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی دەست خۆشی لە  هەڤاڵانی مەکتەبی گەشپێدانی بیروهۆشیاری کرد بۆ ئەرک وکارەکانیان و هیوای بۆ خواستن کە هەوڵەکانیان زیاتر  بەگەڕ بخەن و بەرنامەڕێژی بۆ کاروچالاکی ئایندەیان بکەن بە جۆرێک کە رۆڵی گرنگ بگێڕن لە پەروەدەکردن و پێگەیاندنی کادری پسپۆڕ بۆ ئۆرگانەکانی یەکێتی.

 پاشان  لە لایەن هەڤاڵانی مەکتەبی گەشەپێدانی بیرو هوشیارییەوە چەند پێشنیاز و را و پرسیارێک خرانە روو وگفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket